لە سەدا هەشتای کرێکارانی ئێران موچەکانیان ناگاتە یەک ملوێن تمەن و زۆربەی ئەو کرێکارانە بە مانگی 700 هەزار تمەن کار دەکەن.
“فەتحوڵڵا بەیات” بەرپرسی ئێتحادیەی کرێکارانی ئیران دەڵێت: 10%ی کرێکارانی ئێرانی کە سەرکارگەر و پسپور و شارەزان، موچەکانیان زیاتر لە 2 ملوێن تمەنە، بەڵام زیاتر لە موچەی 80%ی کرێکارانی ئێران ناگاتە یەک ملوێن تمەن.
ناوبراو لە درێژەدا دەڵێت زیاتر لە 40 ملوێن بنەماڵەی کرێکاری لە ئیران بوونیان هەیە و کاتێ ئاستی کرینیان دێتە خوارەوە کاریگەری نەرێنی لەسەر ئەباووری وڵاتی دادەنێت.
جێگەی ئاماژەیە، پێشتر ناوەندی ئاماری رژیمی ئیسلامی ئێران رایگەیاندبوو کە هەزینەی بنەماڵەیەکی مامناوەند لە مانگدا 2 ملوێن تمەنە و ئەگەر بەو پێیە بێت ئەوا 80% بنەماڵە کرێکاریەکان لە ئێران لە ژێر هێلی هەژاریدا دەژین.