شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

وێنە.. شەڕ لەنێوان هێزێكی چەكدار‌و هێزە ئینتیزامییەكانی رژیم لەسەقز روویدا

شەوی رابردوو تێكهەڵچوونێك لەنێوان هێزێكی نەناسراو‌و هێزی ئینترامی لەشاری سەقز روویدا كە بەهۆیەوە یەكێك لەهێزە ئینتیزامییەكان برینداربوو.
سەرچاوەیەكی نزیك لە رووداوەكە بە زاگرۆسپۆستی راگەیاند كاتژمێر 2ی شەوی رابردوو لە بلواری ئینقلابی شاری سەقز بەرامبەر بە ئیدارە برق، شەڕ‌و تێكەهەڵچوونێك لەنێوان هێزێكی چەكداری نەناسراو‌و هێزە ئینتیزامییەكانی رژیم دروست بوو كە بە پێی زانیارییەكان مامورێكی هێزی ئینتیزامی لەوشەڕەدا برینداربووە.
سەرچاوەكە وتیشی پاش شەڕەكە چەكدارەكان دەرباز بوون‌و تا چەندین كاتژمێر پاش ئەوەش بلواری ئینقلاب گەڕەكانی دەوروبەری لەلایەن هێزەكانی ئیتلاعات‌و ئینتیزامییەوە كۆنترۆڵ كرابوو.
تا ئێستا ئاشكرا نیە ئەو هێزە چەكدارە سەر بە چ لایەنێك بوون.

 

وێنەی ئەو گەڕەکەی شەڕەکە تیا روویدا:

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …