شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

رژیمی ئێران بەچڕی دژی حیزبە كوردییەكان پرۆپاگەندە دەكات

ناوەندەكانی بەسیج لە رێگەی (CD)‌و بڵاوكراوەكانەوە دژی حیزبە كوردییەكان وەك كۆمەڵە‌و دیموكرات پرۆپاگەندە دەكات‌و هەوڵ بۆ تۆقاندنی خەڵك دەدات.
بەپێی هەواڵێكی ماف نیوز، ناوەندی بەسیجی شاری خۆی بەهاوكاری سپای پاسدارانی (بیتولموقەدس) لەو شارە، ژمارەیەكی زۆر سی دی‌و راگەیاندنیان لە چەندین گوندی ئەو شارە وەك “ئەیوئۆغڵی”‌و “سەفائیە” بڵاوكردوەتەوە.
بەپێی هەواڵەكە لەو بڵاوكراوانەدا پرۆپاگەندە دژی حیزبە كوردییەكان وەك كۆمەڵە‌و دیموكرات كراوە‌و ئەوان وەك “نەیارانی دینی ئیسلام”‌و “داردەستی بێگانە” ناولێبردوە‌و هەوڵ بۆ تۆقاندنی خەڵكی ئەو گوندانە دراوە.
سپای پاسداران هەروەها داوای لە هێزە ئینتیزامییەكانی شاری خۆی‌و شۆرا ئیسلامییەكانی سەرجەم گوندەكانی ئەو ناوچەیە كردە تا بە چڕی ئەو سی دی ‌و نوسراوانە لەناو خەڵكی ناوچەكە بڵا‌وبكەنەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …