شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

شەڕ لە نێوان پێشمەرگە و حەشدی شەعبی روویدا

شەڕ لە نێوان حەشدی شەعبی و پێشمەرگە لە “خورماتوو” روویدا و چوار چەکداری حەشد شەعبی کوژران و چەکدارێکیش بە برینداری کەوتە دەست هێزەکانی پێشمەرگە و حەشد شەعبیش بە قەناس تەقە لە شارۆمەندانی کورد دەکات.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 12/11 چەکدارانی حەشد شەعبی بە دوو ئوتوموبیل هاووڵاتێکیان رفاند ودوای دورکەوتنەوەیان لە بازگەی پێشمەرگەکان تەقەیان لە بازگەکە کرد و هێزەکانی پێشمەرگەش وڵامیان دانەوە و لە ئاکامدا چوار چەکداری حەشد شەعبی کوژران و یەکێکیانیش بە برینداری کەوتە دەست هێزەکانی پێشمەرگە.

 

دوای ئەم تێکهەلچونە دۆخی شاری “خورماتو  تا دێ ئالوزتر دەبێت و لە ئێستاشدا دەنگی تەقەیەکی زۆر لە نێو شاری “خورماتو دەبیسترێ”.

 

جێگەی ئاماژەیە حەشد شەعبی بە قەناس تەقە لە خەڵکی مەدەنی دەکات و تا ئێستا ژنێک و پیاوێکی بە تەمەن بە گوللەی حەشد شەعبی شەهید بون.

 

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …