سەدەف تاهیریان، ئەكتەری بەناوبانگی ئێران، دوای ئەوەی چەند وێنەیەكی لە دەرەوەی وڵات بەبێ حیجاب بڵاوكردەوە، لەسەر بڵاوکرنەوەی ئەو وێنانە، کارەکانیان لە ئێران راگرت.
سەدەف تاهیریان کە ئێستا لە دەرەوەی وڵات دەژی دەڵێت: ناگەرێمەوە بۆ وڵاتێک کە سیاسەتێکی بێ عەقلانە بەرێوەی دەبات، تا ئەو کاتەی ئەم رژیمە لەسەر کار بێت، ناگەرێمەوە بۆ ئێران.
جێگەی ئاماژەیە کە تاهیریان دەڵێت ئەگەر بگەرێمەوە بۆ ئێران، رژیمی ئیسلامی لە سێدارەم دەدات.