شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

فەرماندەی هاوئاهەنگی سپای پاسداران لە سوریە لە سەر كارەكەی لابرا

فەرماندە و رێكخەری كاروباری نیزامیی ئێران لە سووریە لەسەر كار لابردووە.

بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی حكومەتیی سەحامنیوز، بەهۆی سەرنەكەوتن و شكستی بەردەوامی یەكەكانی سپای پاسداران لە سووریە و لەسەر داوا و گوشاری “حوسێن تائێب” سەرۆكی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، “حوسێن هەمەدانی” فەرماندەی سپای پاسدارانی ئێران لە سووریە لە كارەكەی دوور خراوەتەوە.

ئەو ماڵپەڕە ئاماژەی بەوەش داوە حوسێن هەمەدانی یەكێك لە فەرماندە سەرەكییەكانی سپای پاسداران بوووە لە شەڕی ناو شارەكانی سووریە و پێشتر یەكێك لە فەرماندەكانی لەشكری 27ی “محەمەد رەسووڵ ئەڵڵا” بووە و كراوەتە بەرپرس و رێكخەری هێزەكانی سپای لە سووریە.

ئەو فەرماندە سەربازییەی ئێران پێشتر لە رێكخراوی ئیتلاعاتی سپا وەك بەرپرسی سەرەكیی “پەیجۆری دەرەكی” كاری كردووە.

پاش دامەزرانی تیمی لێكۆڵینەوەی هاوسەری “سەعید” ئیمای یەكێك لە تۆمەتباران بە گەندەڵی و تیرۆۆی ناوخۆی، لە ئیتلاعاتی سپا، ناوبراو لەگەڵ حوسین تائێب بووە بە كێشەی و كارەكەی بەجێهێشتووە.

دواتر لەلایەن “قسام سولێمانی” فەرماندەی سپای قودسی سەر بە سپای پاسدارانەوە وەك فەرماندە و رێكخەری تیپی زەیتوون و فاتمیوونی سپا لە سووریە (كە دوو هێزێكی پاكستانی و ئەفغانین) هەروەها وەك سەرپەرستی گرووپە جیهادییە ئێرانی و عێراقییەكانیش دەستنیشان كرا.

سەرچاوەكە ئەوەشی خستووەتەڕوو پاش شكستی پەیتا پەیتای سپا لە سووریە و كەمتەرخەمیی حوسێن هەمەدانی لە كارەكانی، لە پۆستەكەی لابراوە و بۆ تاران گەڕاوەتەوە.

ئێستە حوسێن هەمەدانی لە ناوەندی گشتیی هێزە چەكدارەكانی ئێران وەك بەرپرسی لوجستیك و ئامادەكردنی كەلوپەلی سەربازی بۆ سپای پاسداران لە سووریە دەستی بەكار كردووە.

ئەوەش خراوەتە روو كە زەخت و گوشاری چەند فەرماندەیەكی سپای پاسداران وەك “حوسێن تائێب، محەمەد باقری و محەمەد حوسێن ئەفشوری” و داوا لە قاسم سولەیمانی لە وەلانانی هەمەدانیدا كاریگەریی زۆری هەبووە.

هەتا ئێستە هیچ سەرچاوەیەك بڵاوی نەكردووەتەوە كە كێ بۆ لە جێگەی حوسێن هەمەدانی دەستنیشان كراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …