یه‌ك شه‌ممه‌ 24 تشرینی دووه‌م 2024

دەستبەسەراگرتنی پتر لە 16 هەزار بوتڵ مەشروبی ئەلكولی لە “كرماشان”

لە ماوەی یەك مانگی رابردوودا بە هەزاران بوتڵ مەشروب لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامیەوە لە سنوورەكانی پارێزگای كرماشان دەستی دەبەسردا گیراوە و زەوت كراوە.

فەرمانداری كرماشان دەڵێ: لە ماوەی یەك مانگی رابردوو زیاتر لە 16 هەزار بوتڵ لە هەموو جۆرە مەشروبە ئەلكولیەكان لە سەر سنوورەكانی پارێزگای كرماشان لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامیەوە دەستی بەسەردا گیراوە و هاتنی ئەو بڕە مەشرووبە بۆ نێو خاكی ئێران بە ئەوەش بە ئاكامی پیلانی دوژمنانی رۆژئاوایی دەزانێت.

ئەو كاربەدەستەی كۆماری ئیسلامی بە ئاماژە بەوەیكە، تا كاتێ خەڵك و روحانیەكان هاوكاری و نەرمی بەرانبەر بە یەكتر بنوێنن، ئەو جۆرە بابەتانە روو نادات و لە درێژەشدا دەڵێ: دوژمن لە رێگاگەلێكی جۆراوجۆر بۆ بەرهەمهێنان و قاچاخی كەلوپەلە ناشەرعیەكان كەڵك وەردەگرێت و دەبێ بۆ كەم كردنەوەی ئەو گرفتانە لە ناوچەكە، هەوڵ بدەین و چارەیەك بدۆزینەوە.

هەر لەم پەیوەندەدا ئیدارەی تەعزیراتی كرماشان باسی لە بەدواداچوون و پووچەڵ كردنەوەی پتر لە 17 هەزار و 300 دۆسیەی تەعزیراتی كردووە و دەشڵێ: لە ماوەی 8 مانگی سەرەتای ئەمساڵدا لە 3 بەشی كەلوپەل و خزمەتگوزاریی، بێهداشت و دەرمان و قاچاخی كەلوپەل و پارە، ئەو رێژەیە لە دۆسیەكان بەدواداچوونی بۆكراوە و پووچەڵ كراوەتەوە، كە ئەو دۆسیانەی هاتوونەتە نێو بەشی بێهداشت و دەرمان 49% زیادی كردووە.

بە پێی یاسای كۆماری ئیسلامی، گواستنەوە و فرۆشتنی مەشروباتی ئەلكولی وەكوو تاوان دێتە ئەژمار و ئەو كەسانەی كە لەو پەیوەندەدا دەستگیر دەكرێن، بە زیندانی درێژ ماوە و جەریمەی قورسی نەختی مەحكوم دەكرێن.

شایانی باسە، لە زۆربەی هەرە زۆری سنوورەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بە هۆی بێكاریی و تەنیا لەبەر دابینكردنی بژیوی ژیان، هاوڵاتییان روو دەكەنە كاری پڕمەترسیی و تاقەت پڕوكێنی كۆڵبەری و كاسبكاریی لەسەر سنوورەكان و كەمتر رۆژێك هەیە كە بە بۆنەی ئەو پیشەیەوە، لە لایەن چەكدارانی كۆماری ئیسلامیەوە هێرش نەكرێتە سەریان و بەرەوڕووی خەساری گیانی و ماڵی نەبنەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.