سێ شه‌ممه‌ 10 كانونی یه‌كه‌م 2024

داعش 150 كەس دەكوژێت و هەوڵی لەژێر ئاو خستنی بەغدا دەدات

بەرپرسانی ئەمنیەتی عێراق ئەمرۆ پێنجشەممە 8ی خەزەڵوەر رایانگەیاند تەرمی 150 كەس لە خەڵكی گوندێكی نزیك رۆمادییەیان دۆزیوەتەوە كە شەوی رابردوو بەدەست چەكدارانی داعش كوژراون.

بەپێی راپۆرتێكی هەواڵنێریی رۆیتەرز، یەكێك لەبەرپرسانی ئەمنیەتی عێراق رایگەیاند كە چەكدارانی داعش شەوی رابردوو چوونەتە گوندێك لەنزیك شاری رۆمادی‌و 150 لەخەڵكی ئەو گوندەیان كوشتووە‌و دواتر هەموو تەرمەكانیان خستووەتە ناو گۆڕێكی بەكۆمەڵ.

لە لایەكی دیكەوە هەر ئەمڕۆ عەبدولئەمیر شەمەری، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، داعش هەوڵدەدات لە رێگەی تەقاندنەوە و وێرانكردنی دەروازەكانی بەنداوی (سرسار)ەوە، بەغدای پایتەختی عێراق ژێر ئاو بخات. روونیشیكردەوە، لە كاتی تەقاندنەوەی بەنداوەكە، ئاستی ئاوی رووباری دیجلە زیاد دەكات و مەترسی بۆ سەر شاری بەغدا دروست دەكات. بە گوتەی شەمەری، هێزە ئەمنییەكانی عێراق و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا، توانیویانە داعش لەم هەوڵدانە بێ هیوا بكەن.

بەنداوی سرسار دەكەوێتە باكووری رۆژئاوای شاری تكریت و باكووری پارێزگای ئەنبار. گەورەترین رووبەری زەوییە نزمەكانە لە عێراق، كە لە ساڵی 1956ەوە بۆ كۆكردنەوە ئاوی رووباری دیجلە بەكار هێنراوە. بەنداوەكە بە دووری 120 كیلۆمەتر لە باكووری رۆژئاوای شاری بەغدا هەڵكەوتووە. رووبەرەكەی 2710 كیلۆمەتر دووجایە و 85.59 ملیار مەتر سێجار ئاو هەڵدەگرێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.