رێبەری ئیسلامیەكانی”بەنگلادش” بە هۆی جینایەتی جەنگی بە ئێعدام مەحكوم كرا

دادگایەكی تایبەت بە شەڕی سەربەخۆیی وڵاتی بەنگلادش لە ساَی 1971ی زایینی،  “موتیعەلڕەحمان” سەرۆكی حیزبی “جەماعەتی ئیسلامی بە ئێعدام مەحكوم كرا.

ئەم ئیسلامیە 71 ساڵەیە لە ماوەی 9 مانگ شەڕی سەربەخۆیی بەنگلادش فەرماندەیی چەكدارەكانی “بەدر”ی لە ئەستۆ بوو و بە تاوانی كوشتاری بەكۆمەڵ، ئەشكەنجە و دەستدرێژیی سێكسی لە كاتی شەڕدا، بە ئێعدام مەحكوم كراوە.

موتیعەلرەحمان لە ساڵی 1971 كاتێ بەنگلادش وەكوو یەكێك لە پارێزگاكانی وڵاتی پاكستان شەڕی سەربەخۆیی دەست پێكرد، یەكێك لە رێبەرانی ئیسلامیە توندئاژۆەكان بوو لەو شەڕەشدا نزیك بە 3 میلیۆن كەس بوونە قوربانی و یەكێك لە هۆكارە سەرەكیەكانی ئەو جینایەتە جەنگیە چەكدارانی بەدر بوون.

شایانی باسە، بە پشتیوانی”حوسەینە واجد” ئەو ژنەی كە پۆستی سەرۆك وەزیرانی بەنگلادشی لە ئەستۆ بوو، لە ساڵی 2010ی زایینی دادگایەكی تایبەت بۆ بەدواداچوونی رووداوەكانی شەڕی سەربەخۆیی پێكهێنا. لە ساڵی مانگی دێسامبری ساڵی 2013 یەكەم كەس بە تاوانی جینایەتی جەنگی لەسێدارەدرا و ئەم كردەوەیە بووەو هۆی نانەوەی ئاژاوە و لە ماوەی یەكساڵی رابردوودا و لە رەوتی خۆپیشاندان دژی دادگای جەنگی پتر لە 100 كەس لە بەنگلادش كوژراون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.