شه‌ممه‌ 3 حوزه‌یران 2023

داعش دەیان پۆلیسی عێراقی گوللەباران كرد

سەباح كەرحووت، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار،”چەكدارانی داعش 50 كەسیان لە شاری هیت لە پارێزگای ئەنبار گولەباران كردووە، كە زۆربەیان پۆلیسن”.

سەباح كەرحووت  بە رووداوی راگەیاندووە كە، ”چەكدارانی داعش پێشتر ئەو كەسانەیان لە نزیك روومادی دەستگیركردبوو”.

سەرچاوە پزیشكییەكانی نەخۆشخانەی روومادی ئاماژەی بە وەرگرتنی 50 تەرم كردووە، هەروەها ئاژانسەكان ئاماژە بەوە دەكەن، كە ئەو كەسانە سەر بە عەشیرەتی ئەلبوونەمرن لە پارێزگای ئەنبار.

شایانی باسە، نزیك بە 600 كەس لە سەربازان و ئەفسەرانی پایەبەرزی ئەرتشی عێراق لە لایەن داعشەوە بەدیل گیراون و چەند رۆژ پێش ئێستاش پاش ئازادكردنی شاری زومار و لە تۆڵەسەندنەوەی ئەو پێشڕەویە مەزنەدا، لە لایەن هێزی پێشمەرگەی كوردستانەوە، 20 ئەفسەری دیكەی عێراقی لە لایەن داعشەوە كوژران.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.