بە هۆی نیگەرانی لە هێرشی تێرۆریستی، كەشی ئەمنیەتی بۆ پاراستنی دام و دەزگا دەوڵەتیەكان لە ئەمریكا پەرە دەستێنێت و هێرش كردنە سەر پارلمانی كانادا و شاڵاوی هەڕەشە ئەمنیەكانی ئەم دواییانە، هۆكاری ئەم كەش و هەوایە راگەیەندراوە.
ئەمەش لەحاڵێكدایە كە رۆژی سێشەممە 6ی مانگی رەزبەر، وەزیری ئەمنیەتی نیشتمانی ئەمریكا رایگەیاند كە، تێرۆریستەكان بە شێوەی ئاشكرا لایەنگرانی خۆیان بۆ هێرش كردنە سەر ئێمە و باقی وڵاتانی دیكەی جیهان، بانگهێشت دەكەن.
جەی جانسۆن هەروەها وتیشی، 9 هەزار 500 بینا لە سەرانسەر ئەمریكا دەكەونە بەر ئەو گەڵاڵە توندە ئەمنیەتیەوە و هوشداریشیدا كە ئەگەری ئەوەیكە كەس یان گرووپێك هێرشمان بكەنە سەر و دەبێ زۆر وریا بین.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە، چەند رۆژ پێش ئێستا لاوێ، كە بە وتەی پۆلیسی كانادا ئیسلامی توندڕەو بووە، بە ئۆتۆمبیلی خۆی هێرشی كردووەتە سەر 2 سەربازی ئەرتشی كانادا و لەم دوایانەشدا كەسێك لە شاری نیۆیۆركی ئەمریكا بە دەستڕێژی گوللە كوژراو هۆكاری توندتر كردنەوەی قاشی ئەمنیەتی لە ئەمریكا ئەم بابەتانە راگەیەندراوە.