پێنج شه‌ممه‌ 12 كانونی یه‌كه‌م 2024

خەڵیفەی داعش سێكسی لەگەڵ زیندانیانی دیكەدا هەبووە

سیخورێكی دەزگای ئیتلاعاتی ئەمریكا رایگەیاندووە كە: خەڵیفەی موسڵمانانی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) لە رووی سێكسیەوە شاز بووە.

ئیدوار جۆزیف سنودن لەسەر ماڵپەڕی the intercept بڵاویكردۆتەوەو كە:  ئەو كاتەی ئەبوبەكر بەغدادی لە بەندیخانەی “بوكا” لە شاری بەسرە لە باشوری عێراق زیندانی بووە، پاسەوانەكانی بەندیخانە لە راپۆرتەكانیاندا ئاماژەیان بۆ ئەوە دەكرد كە ‌چەند جارێك بە بەغدادیان زانیەوە لەو كاتەدا كە دەستدرێژیی سێكسی كردووەتە سەر زیندانیەكانی دیكە، هەر لە بەر ئەم هۆیەوە لە هاو زیندانیەكانی دووریان خستۆتەوە.

سنودن دەڵێت: دەستدرێژی سێكسی لە بەغدادی نەكراوەو لە رووی سێكسیەوە شاز بووە، جارێكی تر پێیان زانیوە كە سێكسی لەگەڵ پاسەوانێكی ئامەریكایی بەندیخانەكەدا كردووە، ئەنجامدانی ئەو كردە سێكسیەش بە زۆر نەبووە داوای لە سەربازەكە كردووەو ئەویش بەرەزامەندی خۆی سێكسی لەگەڵ كردووە.

بەپێی قسەكانی ئەو سیخوڕە، ئەم رەفتارە سێكسیانەی بەغدادی بۆتە هۆی ئەوەی كە دەزگای هەواڵگری ئەمەریكا بەكاری بهێنن بۆ زانیاری لێوەرگرتن لە لێكۆڵینەوەكاندا.

ئێدوار جوزیف سنودن هاوڵاتییەكی ئەمەریكایە و بەگرێبەست كاری لەگەڵ دەزگای هەواڵگری ناوەندیی ئەمەریكادا هەبووە، و لە 2013 دا زانیاری ئەو دەزگایەی لە رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی و واشنتن پۆستدا بڵاوكردۆتەوە، دواتر لەلایەن دادگای ئەمەریكیاوە بانگهێشت كراوە، بەڵام ئەم نەچۆتە بەردەم دادگاو بەرەو رووسیە هەڵاتووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.