چوار شه‌ممه‌ 20 تشرینی دووه‌م 2024

ئاشكرا بوونی پەیوەندیی نێوان داعش و توركیە / ڤیدیۆ

لێدوان و لێكۆڵینەوەكان لەسەر ئەوەیكە دەوڵەتی توركیە بە سەرۆك كۆماریی رەجەب تەیب ئەردۆغان و داعش پێكەوە پەیوەنییان هەیە، لە ئاكامدا بە بڵاو بوونەوەی ئەم ڤیدیۆیە پشتڕاست كرایەوە.

ڤیدیۆییەك كە لە خوارەوەی هەواڵەكە دەیبینن، لە كاناڵی DIHA بڵاو كراوەتەوە و پەیوەندیەكانی نێوان گرووپی چەكداریی داعش و دەوڵەتی توركیە ئاشكرا دەكات.

ڤیدیۆەكە 5 رۆژ پێش ئێستا تۆمار كراوە، دەرخەری ئەو راستیەیە كە دەوڵەتی ئەردۆغان و چەكدارانی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە “داعش” پشتڕاست دەكاتەوە.

بڵاو بوونەوەی ئەم وێنانە لە كاتێكدایە كە، لە ماوەی رۆژانی رابردوو دەوڵەتی توركیە خۆی بۆ ئەندامیەتی كاتی لە شورای ئەمنیەتی نەتەوەیەكگرتووەكان كاندید كرد و وەكوو ئەندامێكی رێكخراوی ناتۆ و هاوپەیمانی لە دژی داعش، هیوادار بوو كە دەنگ بهێنێتەوە، بەڵام لە لایەن ئەندامانی شوراكەوە دەنگی پێ نەدراو و ئەویش تەنیا لەبەر گوماناوی بوونی پەیوەندی توركیە و هەروەها كەمتەرخەم بوونی ئەو وڵاتە بەرانبەر بە هێرشە دژە مرۆڤانەكانی چەكدارانی داعش بە دژی خەڵكی خۆڕاگری كۆبانێ بوو.

ئەمەش لەحاڵێكدایە كە سەركردەیەكی داعش رۆژی یەكشەممە 4ی مانگی رەزبەر راگەیاند كە، هۆكاری هێرش كردنە سەر شاری كۆبانێ ئەوەیە، ژمارەیەكی بەرچاو لە هۆگرانی داعش لە سەرانسەر جیهانەوە روویان كردووەتە توركیە و تاقە رێگەر دەربازبوونیان بۆ سوریە و پەیوەست بوونیان بە داعش شاری كۆبانێیە.

http://www.youtube.com/watch?v=UGcQkoNhnUU

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.