نێربازیبەرپرسانی داعش هۆكاری شكستەكانی ئەم دواییەیە

هاوڕەگەزبازیی نێرینە، لەنێو چەكدارانی داعش تەشەنەی سەندووە، بەجۆرێك كە ئەمیرەكانیان لە بەر لە چەكدارە ئاساییەكان پێوەی سەرقاڵن.

دوای ئەوەی دەستەواژەی جیهادی نیكاح بڵاو بوویەوە لە ناو چەكدارانی داعش كە بریتییە لە شەرعاندنی زینا بە ناوی جیهادی نیكاح و تێیدا ئافرەتێك دەتوانێ لە ڕۆژێكدا هاوسەرگیری لەگەڵ چەند چەكدار بكات و ناونووسێك بەنێوی مارەكردن سەرەیان بۆ پڕ دەكاتەوە، ئێستا هاوڕەگەزبازیی نێرینە لەناو ئەو چەكدارانە تەشەنەی سەندووە، بەشێوەیەك كە چەندین هاووڵاتی شاری موسڵ گەواهی ئەوەیان داوە كە داعشەكانیان بینیوە كە خەریكی ئەو كارە بوون.

ماڵپەڕی (ئەوان) پێش دوو مانگ بڵاوی كردەوە كە خەڵكی یەكێك لە گەڕەكەكانی شاری موسڵ دوو چەكداری داعشیان گرتووە كە خەریكی هاوڕەگەزبازیی بوون، یەكێكیان پیاوێكی گەورەی نیمچە پیری خەڵكی كەنداو بووە و ئەوی دیكە مێردمنداڵێك بووە.

پێشتریش لە فتوایەكدا كە بۆ بەرەی نوسرە دەركرابوو، ڕێگەیان دەدا هاوڕەگەزبازی بكرێت بە بیانووی ئەوەی دەرچەی دواوەی كەسەكە گەورە بێت بۆ ئەوەی تەقینەوەی تێ بكرێت و دواتر خۆی بتەقێنێتەوە.

ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویان كردەوە كە لەم رۆژانەی دوایی، بەشی داوەریی چەكدارانی داعش، سزای چەند چەكدارێكی داوە كە لەبەر سەرقاڵبوونیان بە هاوڕەگەزبازیی لەگەڵ ئەو مێردمنداڵانەی لەگەڵیاندان، ئاگایان لە شەڕكردن نەماوە و بە هۆكارێكی گەورەی شكستەكانیان دەزانن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.