یه‌ك شه‌ممه‌ 4 حوزه‌یران 2023

ناوچەی سەوزی بەغدا و باڵوێزخانەی ئەمریكا درایە بەر هاون

شەش گوللە هاون ئاراستەی باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە ناوچەی سەوزی بەغدا كراوە. بەڵام تاوەكو ئێستا هیچ زیانێكی گیانی نەزانراوە.

بە پێی راپۆرتی هەواڵنێریی رووداو، ناوچەی سەوز بەگشتیی بۆردوومان دەكرێ و ئەو شەش گوللە هاوەنە لەنێو باڵیۆزخانەی ئەمریكا كەوتووەتەوە.

سەرچاوەیەكی ئەمنی شاری بەغدا بە سومریە نیوزی راگەیاندووە كە، شەوی رابردوو ژمارەیەك هاوەن ئاراستەی ‌ ناوچەی سەوز لە ناوەراستی بەغدا كراوە، بەڵام ژمارەی قوربانی و زەرەرو زیانە مادیەكان نەزانراوە.

هاوكات بۆمبێكی چێنراو بە ئۆتۆمبیلێكی حكومیەوە لەبەر دەروازەی ناوچەی سەوز پووچەڵ كراوەتەوە.

دەزگا ئەمنیەكانێش چوونە ژوورەوەو هاتنە دەرەوەیان‌ لەناوچەی سەوز قەدەغە كردووە‌.

‌لەلایەكی ترەوە، هەر ئەمرۆ بەغدا سێ تەقینەوەی بەئۆتۆمبیلی مین رێژكراو بەخۆوە دی.

ناوچەی سەوز بەو ناوچەیە دەڵێن كە زۆربەی دام و دەزگا حكومەتیەكانی عێراق لە شاری بەغدا لەو ناوچەیەدایە و هەروەها باڵوێزخانەی وڵاتانی بیانیش هەر بەو ناوچەیە هەڵكەوتووە.

هەموو ئەمانە لەكاتێكدایە كە داعش ماوەیەكە رایگەیاندوە كە دە هەزار چەكداری ئامادە ‌كردووە و هێرش دەكاتە سەر بەغدا.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.