پێنج شه‌ممه‌ 12 كانونی یه‌كه‌م 2024

هەموو هەفتەیەك لە بریتانیا 5 كەس دەبنە داعش

سەرۆك‌ پۆلیسی‌ بریتانیا ئاشكرایكرد، كە هەفتانە بە لانی‌ كەمەوە پێنج هاوڵاتی‌ وڵاتەكەی‌ روو دەكەنە عێراق‌و سوریاەو بە چەكدارانی گرووپی داعشەوە پەیوەست دەبن.

هوگان هوی‌ سەرۆك‌ پۆلیسی‌ بریتانیا رایگەیاند تا ئەمرۆ زیاتر لە 500 هاوڵاتی‌ بریتانی‌ بوون بەداعش.

وتیشی‌ “رێژەیەكمان لەلایە كە دەریدەخات هەموو هەفتەیەك 5 هاوڵاتی بریتانیایی دەبنە داعش كە ئەوەش كەم نیە، كاتێك كە لەساڵێكدا 50 هەفتە هەیە‌و واتە ساڵانە 250 كەس دەبنە چەكداری داعش”.

رونیكردوەتەوە ئەم ئامارە كەمترینە چونكە خەڵكی‌ تر هەیە گەشتی‌ وڵاتانی‌ تر دەكات ئینجا دەچێتە سوریەو عێراق، لای‌ پۆلیس تۆمار ناكرێت.

بەرێوەبەری‌ پۆلیس دەڵێت گەڕانەوەی‌ ئەو كەسانە بۆ ناو خاكی‌ بریتانیا مەترسی‌ گەورە دروست دەكەن چونكە ئەزمونی‌ سەربازی‌ زۆریان هەیە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.