ریبەرانی ئیسلامیە توندرەوەكانی ئۆردۆن بە داعش پەیوەست بوون

سەلەفییە جیهادییەكانی ئوردن بە چەكدارانی گرووپی داعش پەیوەست بوون و ئەمەش وەكوو مەترسیەكی گەورە بۆ سەر ئەمنیەت و ئاسایشی ئەو وڵاتە دێتە ئەژمار.

سەعد ئەلحەنیتی یەكێك لە رێبەرە سەلەفییەكانی ئۆردۆن لە لاپەڕەی تویتەرەكەی رایگەیاندووە، كە چووەتە نێو ریزەكانی داعش و سپاسی خوای خۆی دەكات، كە چیتر لە وڵاتی خەلافەتی ئیسلامی لە وڵاتی سوریە دەژیت.

سەعد ئەلحەنیتی یەكێك لە كەسە دیارەكانی رەوتی سەلەفی جیهادیی ئوردنە، كە لە لایەن ئەبوو قەتادەی ئیسلامخوازی تووندڕەو وەك ووتەبێژی رەوتی سەلەفییەكان دانرابوو.

پێشتریش عومەر مەهدی ئال زەیدان، شێخی سەلەفییە جیهادییەكانی پارێزگای ئەربد لە باكووری ئۆدۆن، چووەتە نێو ریزەكانی داعشەوە و بەپێی ماڵپەڕی جیهادییەكان ئێستا لە سنووری جوغرافیایی داعشدا دەژیت.

بەشێكی زۆر لە ئەندامانی رەوتی سەلەفی ئوردن پەیڕەوی ئەو دوو رێبەرە سەلەفیە دەكەن و بە پێشەنگی خۆیانیان دەزانن، هەر بۆیە هەندێك لە شرۆڤەكاران جەخت لەوە دەكەنەوە، كە پەیوەستبوونی ئەو دوو كەسە هەڕەشە لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی ئۆردۆن دروست دەكات و چاوەڕێی رووداوی پێشبینینەكراو بۆ حكومەتی پادشایی ئوردن دەكەن.

لەلایەكی دیكەوە مەعروف بەخیت، سەرۆك وەزیرانی پێشووتری ئوردن بو ئاژانسی فەرمی هەواڵی ئوردن رایگەیاند: “گرووپی داعش دروستكراوی دەستی چەند وڵاتێكە و هێرشی ئەو گرووپە بۆ سەر ئوردن ئەستەمە و نزیكەی 1300 سەلەفی ئوردنی تووندڕەو لە نێو ریزەكانی گرووپی داعش لە عێراق دەجەنگن و تائێستا 200 كەس لەو سەلەفییانە كوژراون و 4 هەزار كەسی دیكەش لە نێو ئەو وڵاتەدا چالاكی دەكەن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.