شه‌ممه‌ 3 حوزه‌یران 2023

داعش لە ماوەی 9 مانگی رابردوو 12 هەزار كەسی لە عێراق كوشتووە

بە پێی لێكۆڵینەوەی گرووپێكی نێودەوڵەتی لایەنگری مافی كەمایەتیەكان، بە ناوی “Minority Rights Group International (MRG)” جێگر لە شاری لەندەن پێتەختی بریتانیا، دۆخی كەمایەتیەكان لە عێراق كارەساتبارە و لە ماوەی 9 مانگی رابردوودا 12 هەزار هاوڵاتی لەو وڵاتە كوژراون.

ئەم دامەزراوە مافپارێزە جیهانیە لە راپۆرتێك سەبارەت بەو توێژینەوەیەی خۆی بڵاوی كردووەتەوە باس لەوە دەكات كە، بە هۆی پاكسازیە قەومی و دینیەكان لە عێراق لە ماوەی 9 مانگی رابردوو كەمایەتیەكان  لەوانە”ئێزیدی، مەسیحی و توركەمەن” لە ژێر زەختی دەستدرێژیی سێكسی، توندوتیژی و رفاندندا بوون.

ئامارەكان لەمبارەوە باس لەوە دەكەن كە رێژەی كوژراوان لە عێراق بە هۆی توندوتیژیەكانی ئەو وڵاتە ئەمساڵ لە بەراوەرد لەگەڵ 9 مانگی سەرەتای ساڵی 2013 كە رێژەكەی 6 هەزار 676 كەس بوون، دوو بەرابەر بووەتەوە و گەیشتووەتە 12 هەزار كەس و هۆكاری ئەم توندوتیژیانە چەكدارەكانی گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە (داعش) راگەیەندراوە.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.