دوو شه‌ممه‌ 2 كانونی یه‌كه‌م 2024

رێكخراوی سیا لە چەكدار كردنی گرووپە میلیشیاكان رازی نیە

رۆژنامەی نیۆیۆك تایمزی ئەمریكا ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی مانگی رەزبەر لە راپۆرتێكدا توێژنەوەیەكی نهێنی رێكخراوی ئیتلاعاتی ناوەندیی ئەمریكا ناسراو بە(سیا) سەبارەت بە ئاكامی سیاسەتی چەكداركردنی گرووپە چەكدارەكان لە سەرانسەر جیهان ئاشكرا كرد.

لەو توێژینەوەیەدا كە بە خواستی دەوڵەتی ئۆباما هاتووەتە ئاراوە و تا ئێستا ئاكامەكەی بە نهێنی ماوەتەوە، دەیدەخات كە سیاسەتی چەكداركردنی گرووپە جیاجیا چەكدارەكان كاریگەریەكی كەمی هەبووە كە داهاتووی موناقشەیەك بە قازانجی سیاسەتێكی دیاریكراو بگۆڕێت.

توێژینەوەكەی سیا لە ساڵی 2012 و 2013 ئەنجام دراوە. ئەم ماوەیە قۆناغێك بووە كە كاربەدەستانی دەوڵەتی ئۆباما سەبارەت بە سیاسەتەكانی ئەمریكا لە سوریە و ئەگەری دەستێوەردان لە شەڕی ئەو وڵاتە باس دەكات.

توێژینەوەكە باس لەوە دەكات كە، تەنیا نمونەیەكی تایبەت كە سەركەوتوو بووە جیهادیە ئەفغانیەكان بوون كە لە ساڵەكانی دەیەی 1980 توانیویانە بە دژی هێزە نیزامیەكانی روسیە شەڕ بكەن و ئەوان مەجبوور بكەن كە لە ئەفغنستان بكشێنەوە.

ئەم توێژینەوەیە باس لەوە دەكات كە ئەلقاعێدە بەرهەمی بەشێك لەو كردەوەیەی ئەمریكا بووە و وێڕای پشیتوانی لە جیهادیە ئەفغانیەكان لە لایەن ئەمریكاوە كە بە دژی روسیە شەڕیان دەكرد، بەلام سەركەوتنی هەواڵ بە یارمەتی رێكخراوی ئەمنیەتی ئەرتشی پاكستان بووە كە پاڵپشتی لێیان كردووە.

بۆیە باس لەوە دەكرێ كە، زۆربەی ئەو جیهادیە ئەفغانیانەی كە لە لایەن ئەمریكاوە چەكیان پێ دراوە، دوایی بە ئەلقاعێدەوە پەیوەست بوون و ئێستا ئەمریكا لەوە نیگەرانە كە ئەو چەكانەی رادەستی گرووپە میلیشیاكان لە باقی ناوچەكانی دیكەی جیهانی دەكات دوایی بە قازانجی تێرۆریستەكان كۆتایی پێ بێت.

رێكخراوی سیا لە ماوەی 67 ساڵ تەمەنی خۆی چەندین جار مەشق و راهێنان و چەكی رادەستی گرووپە جیاجیا جیهادیەكان كردووە.

نیۆیۆرك تایمز باس لەوە دەكات كە ئۆباما لە مانگی ئاوریلی ساڵی 2013 ئیزنی داوەتە رێكخراوی سیا كە پایەگایەك لە ئۆردۆن بكاتەوە و مەشق بە نیزامیە سوریەكان بكات.

ئێستاش بڕیاە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە رێبەری ئەمریكا دژی داعش، ساڵانە 5 هەزار كەس چەكدار لە نێو هێزە میانەڕەوە سوریەكان پەروەردە و چەكدار بكاتەوە.

ئەمەش لەحاڵێكدایە كە زۆرێك لە لێكۆڵەران باس لەوە دەكەن كە، ئەم كردەوانەی ئەمریكا تەنیا بەرەی تێرۆریزم لە ناوچەكە بەهێز دەكات و هیچ خزمەتێك بە سڕینەوە و لەنێو بردنی گرووپە توندئاژۆكان ناكات.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.