پێنج شه‌ممه‌ 18 نیسان 2024

رۆژانە 7 منداڵ و مێرمنداڵ لە ئەمریكا بە چەكی گەرم دەكوژرێن

گرووپێكی خەبات لەگەَ لابی چەك و چۆڵ لە ئەمریكا لە نوێترین خوێندنەوەی خۆیدا رایگەیاندووە كە، راستیەكی هەژێنەر سەبارەت بە كەڵك وەرگرتنی ئازادانە لە چەكی گەرم لەم وڵاتە بوونی هەیە. ئەم گرووپە بە ناوی Brady Campaign to Prevent Gun Violence”” بە لێكدانەوەی ئاماری ساڵی 2011 گەیشتۆتە ئەو ئاكامەی كە رۆژانە لە ئەمریكا 7 منداڵ و مێر منداڵ بە هۆی بەكارهێنانی چەكی گەرمەوە گیانیان لەدەست دەدەن.

لەو راپۆرتەدا باس لەوە كراوە كە، هەندێ لە قوربانیەكان بە تەقە كردن تێدا دەچن، هەندێكیان بە هەڵە تەقەیان لێ دەكرێ و هەندێ دیكەشیان بە هۆی یاری كردن بە چەك و كەمتەرخەمی خۆیانەوە تەقە لە خۆیان دەكەن و خۆیان دەكوژن.

دەوترێ تەنیا لە ساڵی 2011 پتر لە 2 هەزار 700 منداڵ و مێرمنداڵ بە هۆی تەقەی چەكەوە گیانیان لەدەستداوە. زۆرێك لە رووداوەكان لە كاتی تەقە كردن بە چەك لە ئەمریكا دەبێتە هۆی مەرگی منداڵان و زۆرێكیان یان لە خوێندنگەكان یان لە ماڵەوە بە چەكی گەرم گیانیان لەدەست دەدەن كە 60% لەو منداڵانەی وا بە چەك لە ئەمریكا دەكوژرێن تەمەنیان كەمتر لە 19 ساڵە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.