یه‌ك شه‌ممه‌ 4 حوزه‌یران 2023

حوسیەكان لە هەوڵی دەستبەسەراگرتنی دەریایی “سوور”ن

شیعە حوسیەكان پاش گرتنی سەنعا پێتەختی یەمەن، پارێزگای حەدیدە لە كەنارەكانی دەریای “سوور”یان بەدەستەوە گرتووە و ئەم پارێزگایەش دووهەمین بەندەری گەورەی یەمەنیتێدایە و پێگەیەكی ستراتیژیكی گرنگی هەیە.

شایەتحاڵەكان باس لەوە دەكەن كە، پارێزگای زۆمار لە باشووری شاری “سەنعا”یش كەوتووەتە دەست چەكدارە شیعەكانی گرووپی حوسی و هێزە نیزامی و ئەمنیەتیەكان شارەكەیان چۆڵ كردووە.

حوسیەكان كەمایەتیەكی شیعەی “زیدی”ن كە بیرۆكەیەكی تونڕەوانەیان هەیە و یەك لەسەر سێی دانیشتووانی وڵاتی یەمەن پێكدەهێنن و بەرانبەر بە داهاتووی سیاسی ئەو وڵاتە كە زۆرتر لە دەستی سونیەكاندایە ناڕازین.

حوسیەكان بە رێبەریی عەبدوڵمەلك حوسی پتر لە 10 ساڵە بەرانبەر بە دەوڵەتی ناوەندیی كە لە دەستی سونیە سەلەفیەكاندایە خەبات دەكەن. ئەم گرووپە بە وتەی رێبەرەكەیان بە دروشمی خوا گەورەیە، مەرگ و نەمان بۆ ئەمریكا  وئیسرائیل و مەرگ و تف لە جوولەكەكان و بژی ئینسان بۆ پێكهێنانی دەوڵەتی خوداپەرستانە هەوڵ دەدەن.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.