شه‌ممه‌ 3 حوزه‌یران 2023

پێنج وڵات بۆ دژایەتی ئەمریكا و رۆژئاوا هاوپەیمانییەك پێكدێنن

هەریەكە لە وڵاتانی رووسیە، ئێران، توركەمەنستان، ئازەربایجان و قەزاقستان بەنیازن هاوپەیمانێتییەكی سەربازی دروست بكەن بەمەبەستی پاراستنی ئاسایشی ئەو وڵاتانە لە مەترسییەكانی تیرۆر و تەشەنەسەندنی گرووپە توندڕەوەكان، هەروەها یەكێك لە ئامانجەكانی دیكەی ئەو هاوپەیمانێتیە بە وتەی شارەزایانی سیاسی رووسیە، بۆ دژایەتی ئەمریكا و رۆژئاوا دەبێت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

كۆنستانتین سۆكۆڵۆڤ، سەرۆكی ئەكادیمیای كێشە ژێئۆسیاسییەكان دەڵێت: “وڵاتانی دەریای قەزوین(خەزەر)ئاراستەیەكی هاوبەشی كاركردنیان دیاریكردووە، سەرباری ناكۆكیەكانی نیوانیان بەڵام لەپرسی هاوپەیمانی سەربازی هەموویان یەكدەنگن ، سەركەوتنی ئەو وڵاتانە لەوەدایە كە بەیەكەوە یەك هاوپەیمانی سەربازی دروست بكەن لە دژی ئەمریكا و رۆژئاوا.”

رووسیە تەنها بە دروستكردنی هاوپەیمانێتی ئابووری و بازرگانی لەگەڵ دەوڵەتانی دەریای قەزوین ناوەستێتەوە ، ئێستا خەریكی ئەوەیە لەگەڵ ئەو وڵاتانە هاوپەیمانێتییەكی سەربازی دروست بكات بەرامبەر ئەو هاوپەیمانێتیە سەربازییەی ئەمریكا، كە لەگەڵ ژمارەیەك لە وڵاتانی ئوروپا و رۆژئاوا و ئاسیا دروستیكردووە بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش.

ئەمەش بۆ یەكەمجار لە دوایین كۆبوونەوەی وڵاتانی دەریای قەزوین باسكرا، كە هەریەكە لە وڵاتانی رووسیە، ئێران، توركمانستان، قەزاقستان و ئازەربایجان لەخۆدەگرێت.

ڤلادیمێر پۆتین سەرۆكی رووسیە دەڵێت ئەو هاوپەیمانێتیە سەربازییە بۆ پاراستی ئاسایشی ئەو دەوڵەتانە و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و مەترسییەكانی دیكە دروستدەبێت.
وڵاتانی سەردەریای قەزوین بەدەر نین لە هەبوونی ناكۆكی و كێشە لەنێوان خۆیاندا، بەڵام لەسەر ئەو هاوپەیمانێتیە سەربازیە بە وتەی سەرۆكی ئەكادیمیای كێشە جیۆسیاسییەكانی رووسیا ، هەر پێنج دەوڵەتەكە رەزامەندییان نیشانداوە.

بەهۆی ئاڵۆزییەكانی عێراق و سووریە، بەشێك لە دەوڵەتانی رۆژهەڵاتی ناوەراست و بەتایبەت رووسیە و ئێران بەهۆی نزیكی لە ناوچەكەوە ترسیان هەیە لە ناجیگێری ئاسایش و ئارامی وڵاتەكانیان.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.