سەرۆكی ناوەندی پارێزەرانی دادگای توركیە دەڵێت: لە ژمارەیەك لە مزگەوتەكانی ئەو وڵاتەدا ئەندامگیری بۆ داعش دەكرێتو ناونووس بۆ ئەو كەسانە دەكرێت كە خوازیارن بچنە ناو ئەو گروپە تیرۆریستییەوە.
بەپێی راپۆرتی راگەیاندنەكانی توركیە، مەتین فەوزی ئۆغڵو، سەرۆكی ناوەندی پارێزەرانی دادگای توركیە رایدەگەیەنێت كە لە توركیەدا دەیان رێكخراو لە ژێر ناوی جیاجیا وەك قارچك سەریان هەڵداوەو ئەم رێكخراوانە لە هەندێك لە مزگەوتەكان ئەندامگیری بۆ رێكخراوی تیرۆریستی داعش دەكەن.
فەوزی داوای لە داواكارە گشتییەكانی توركیە كرد لێپێچینەوە لەم بابەتە بكەن، چونكە بەپێی یاسا ئەم دیاردەیە تاوانە، بەڵام تا ئێستا هیچ لێكۆڵینەوەیەك لەو رێكخراوانە نەكراوە.
ناوبراو ئاماژە بەوەش دەكات كە سیاسەتی دەرەوەی توركیە لەسەر بنەمای تەوەری دینیو مەزهەبی جێگیربووەو ئەمەش رێگە لەوە دەگرێت حكومەتی توركیە دركێكی دروستی لە رووداوەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ببێت.