پێنج شه‌ممه‌ 12 كانونی یه‌كه‌م 2024

مەترسی دەستبەسەرا گرتنی بەغدا لە لایەن داعشەوە لە ئارادایە

داعش هێرشەكانی بۆ سەر بەغدا چڕتر كردووەتەوە و لە هەوڵی گەمارۆدانی یەكجاری ئەو شارەدایە و ئێستا لە 13 كیلۆ متری ئەو شارەدایە و ئەمریكاش دەڵێ ئەگەر بەغدا بكەوێتە دەستی داعش دەیكەن بە ناوەندی خەلافەتی ئیسلامی.
هەر لەم پەیوەندەدا  سەرۆكی ئەركانی سپای ئەمەریكا مارتن دیمبسی رایگەیاند” خەریك بوو داعش بگاتە فركەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، هەر بۆیە پێوستی دەكرد كە هەلیكۆ‌پتەرئاپاچی بهێنین و لێیان بدەین”.

دیمبسی لە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ كاناڵی سی بی ئێس رایگەیاندووە ” داعش خەریك بوو بگاتە فرۆكەخانەی بەغدا، تەنها 25 كیلۆمتر دووربوو لێیەوە، بارودۆخەكە پێوستی دەكرد هەلیكۆپتەر ئاپاچی بهێنین و دووریان بخەینەوە لەو شوێنە ستراتیژیە”.

هەلیكۆپترە ئاپاچیەكان زۆر بە نزمی دەفڕن و ئەگەری ئەوەیان لەسەرە كە لە لایەن چەكدارانی داعشەوە بپێكرێن.
رۆژنامەی بریتانیایی سێندی تلگراف  رۆژی یەكشەممە 20ی مانگی رەزبەر بڵاویكردەوە كە 10 هەزار چەكداری داعش، تەنها 25‌ كیلۆمتر دوورن لەبەغداوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.