یه‌ك شه‌ممه‌ 4 حوزه‌یران 2023

سپای عێراق سەربازگەیەكی دیكەی بە بێ بەرەنگار بوونەوە پێشكەشی داعش كرد

سەرچاوەیەكی ئەمنی عێراقی رایگەیاندووە كە،” چەكدارانی داعش كۆنترۆڵی سەربازگەیەكی سپای عێراقیان لە رۆژئاوای رومادی بەدەستەوە گرت و لەو هێرشەدا هیچ تەقەیەك بەرانبەریان نەكرا”.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە چەكدارانی داعش شەوی رابردوو كۆنترۆڵی سەربازگەكەیان كردووە كە نزیك شاری “هیتە” دایە و سپای عێراق پێش ئەوەی چەكدارانی داعش بگەنە سەربازگە‌كە چۆڵیان كردووە.

ئەو سەرچاوەیە بە هەواڵنێریی شەفەق نیوزی راگەیاندووە كە، ” چەكدارانی داعش دەست یان گرتووە بەسەر هەموو چەك و تەقەمەنییەكانی ناو سەربازگەكەداو دواتر دەستیان بەپێشرەوی كردووە بۆ جێگاكانی تری پارێزگاكە”‌.

زۆربەی ناوچەكانی پارێزگای ئەنبار بەدەست چەكدارانی داعشەوەیە، لەوانە قەزای هیت و رواو و قائیم و چواردەوری شاری رومادی، سوپای عێراقیش لە قەزای حەدیسە ماوەتەوە كە گرنگترین شوێنی پارێزگاكەیەو دووەم بەنداوی گەورەی عێراق و فرۆكەخانەیەكی سەربازی لێیە.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە دوێنێ هەواڵێكی دیكە بڵاو كرایەوە كە داعش دەستی بە سەر شاری ئەبوغۆرەیب دا گرتووە و لە 13 كیلۆمتری شاری بەغدایە.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.