دوو شه‌ممه‌ 25 تشرینی دووه‌م 2024

ناوی ئەو وڵاتانەی یارمەتی داعش دەكەن ئاشكرا بوو

ڕاند پاوڵ، سیناتۆری ئەمریكایی لە چاوپێكەوتنێكی‌ لەگەڵ كەناڵی‌ CNN رایگەیاند، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە ماوەی‌ ڕابردوودا پشتگیری لە داعش كردووە وەك بەشێك لە جەنگی واشنگتۆن دژ بە رژێمی سوریە.

پاوڵ وتیشی‌” ئەمریكا لەگەڵ داعش هاوپەیمانیی‌ كردووە، دژ بە رژێمی بەشار ئەسەد لە سوریە و دواتر پڕچەك كران،  ئەوەش یەكێك لەو هۆكارەكانەیە كە بۆچی داعش دەسەڵاتی خۆی بەرفراوانكرد و ئێستا‌ش خۆمان لەبەردەم بارودۆخیكی ناهەمواردا دەبینینەوە، بۆیە ئێستا داعش راكەڕاكیانە لە نێوان سوریەو عێراقدا”.

CNNدەشڵێت، ئەوەی سیناتۆر راند پاوڵ نەیوتوە ئەوەیە كە باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە ئانكارا ڕۆڵی بینیوە بۆ پشتگیری لە ئۆپەراسیۆنەكانی داعش و Atlantic Council  كونسولی‌ ئەمریكا لە ئانكارا لە پشت ئەو جەنگەوە بووە.

ئەو كەنالە ئەوەش دەخاتە ڕوو كە، ئەوە تەنیا ئەمریكا نەبووە پشتگیری ئەلقاعیدە و داعشی كردوە لە سوریە بە پارە و چەك، بەڵكو عەرەبستانی سعودی، قەتەر، فەرانسە و توركیەش بوون یارمەتی ئەو گرووپەیان داوە بۆ لەنێو بردنی رژیمی سوریە.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو چەكانە بۆ “تیرۆیستەكان” بە پلەی سەرەكی بە رێگای توركیەوە نێردراون بۆ سوریە، توركیە لەسەر چەندین ئاستی جیاواز ڕۆلی گرنگی بینیوە لە پشتگیریكردنی ئەو گروپە.

لای‌ خۆیەوە ‌ هیلاری كلینۆتن وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریكایش بۆ واشنتن پرێس تیفی رایگەیاندووە كە،  هۆكاری سەرەكی بۆ دەركەوتنی “تیرۆریستی” دەولەتی ئیسلامی (داعش) لە سوریە و عێراق دەگەرێتەوە بۆ سیاسەتی كورتبینی ئەمریكا لە پشتگیری كردنی داعش دژ بە رژێمی سوریەیە، بەڵام حیسابی ئەوەیان نەكردوە داعش ببێتە ئەو هێزە مەترسیدارە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.