یه‌ك شه‌ممه‌ 28 ئایار 2023

داعش موچەی چەكدارەكانی زیاد كردووە

بەپرسانی باڵای داعش موچەی چەكدارانیان لە پارێزگای موسڵ زیاد كردووە و هۆكاری زیاكردنەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە بەشێكی زۆری چەكدارە بیانیەكانی ئەو رێكخراوە پارێزگاكە چۆڵ دەكەن و دەگەرَێنەوە بۆ سوریە.
بە پێی هەواڵی ماڵپەڕی میللەت پرێس، بەرپرسێكی باڵای داعش ئاشكرای كردووە كە، پێشتر چەكدارە نوێیەكانی ناو داعش لە پارێزگای موسڵ تەنیا 150 دۆلاریان پێ دەدرا، بەڵام ئێستا موچەكەیان بۆ 800 هەزار دینار زیادی كردووە.
هەرچی چەكدارە كۆنەكانیشە، موچەكەیان بۆ یەك ملیۆن و نیو زیادی كردووە.
هاوكات بەرپرسانی داعش بەزۆر دانیشتوانی موسڵ ناچار دەكەن كچەكانیان بدەن بە چەكدارەكانیان و هاوسەرگیری بە كۆمەڵ ئەنجام دەدەن، هەروەك بەڵێنی پێدانی خانویان پێداون لەو خانوانەی كە دەستیان بەسەردا گرتووە.
ئەم پێشهاتانە لە كاتێكدایە كە داعش لەسەر كردەوە توندوتیژەكانی و كوشتن و بڕین بەردەوامەو ئەمڕۆش لە پارێزگای موسڵ ئبتهال ئەلحیالی جێگری داواكاری گشتی لە دادگای پێداچوونەوەی نەینەوایان سەربڕیوە.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.