چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

ژمارەیەك کرێکاری ڕۆژهه‌ڵاتی له هه‌ولێر ده‌رده‌کرێن

چەندین كرێكاری رۆژهەڵاتی كوردستان كە لە شاری هەولێر كاریان دەكرد پاش ئەوەی لەلایەن خاوەنكارەوە سوكایەتیان پێدەكرێت لەهەولێر دەریان دەكەن.
سیانزه کرێکارو وه‌ستاکاری ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌ریه‌که له دوومانگه‌وه بۆ شه‌ش مانگ کاریان له پرۆژه‌یه‌کی بیناسازیدا کردووه له هه‌ولێر، دوای ئه‌وه‌ی پرۆژه‌که کۆتایی پێدێت خاوه‌ن کاره‌که به ناوی (و.ح.ئ) هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنیان لێده‌کات‌و ته‌نانه‌ت چه‌کیان لێده‌كێشێت‌و له‌ شوێنی کارو مانه‌وه‌یان ده‌ریانده‌کات.
پاش ئەوە كرێكاران دەچن بۆ ئاسایش‌و سكاڵا لەسەر ئەو كەسە تۆمار دەكەن، به‌ڵام ماوه‌یه‌ک ڕایان ئه‌گرن‌و جوابیان ناده‌نه‌وه‌، بۆیه ئه‌وانیش به ناچار ئه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ڕۆژهه‌ڵات.
ئه‌و کرێکارو وه‌ستاکارانه که خه‌‌ڵکی شاره‌کانی سنه‌و مه‌ریوانن به سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له زاگرۆسپۆست یان ڕاگه‌یاندووه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ٢٠ خه‌زه‌ڵوه‌ر هه‌موویان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ڕۆژهه‌ڵات‌و هیوایه‌کی ئه‌وتۆشیان به ده‌ستکه‌وتنه‌وه‌ی پاره‌که‌یان نییه، چونکه نزیک بووه گیانیان له ده‌ست بده‌ن. شایانی باسه سه‌رجه‌م ئه‌و کرێکارو وه‌ستاکارانی هیچ کێشه‌یه‌کی ئه‌منیه‌تی‌و کۆمه‌ڵایه‌تییان نه‌بووه‌و زیاتر کاری ئه‌سکه‌له‌ی بیناسازییان کردووه. ناوه‌کانیان بریتین له‌مانه: موحەمەد، ئیقباڵ، کەیوان، جوانمێر، تەیموور، زانیار، ئومێد، ڕه‌زا، ڕه‌مه‌زان، ئه‌نوه‌ر، عابد، ئارمان، ڕەحمان‌.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

یەک بۆچوون

  1. لە بیرتان چو چەندە خەڵکی ڕۆژهەڵات لە تەنگانەدا یارمەتی دەری ئێوە بوون؟ ئەمەیە هەستی کوردایەتت ئەی خاوەن کار، داوەشێێت ئەگەر تۆ کورد بیت کە ڕەحم بە کرێکارێکی کورد نەکەی.

وەڵامێک بنووسە بۆ کاوە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.