چوار شه‌ممه‌ 30 تشرینی دووه‌م 2022

رێپێوانی سه‌رده‌شت_ بانه بۆ رێزگرتن له قوربانیانی کیمیابارانی سه‌رده‌شت

له درێژه‌ی چالاکییه‌کانی رێزگرتن له قوربانییانی بۆردمانی شیمیایی شاری سه‌رده‌شت‌و مه‌حکوم کردنی ئه‌و تاوانه مرۆییه له 27مین ساڵوه‌گه‌ڕی ئه‌و یاده‌دا ژماره‌یه‌ک له چالاکانی سه‌رده‌شت رێپێوانێکیان به‌ره‌و شاری بانه رێخست.

به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست زاگرۆس پۆست که‌وتووه، چالاکانی مه‌ده‌نیی سه‌رده‌شت له‌ ساڵیادی کیمیابارانی شاره‌که‌یان رێپێوانێکیان به‌ره‌وه‌ بانه‌ رێخست‌و له‌وێ به پێکهێنانی پێشانگای وێنه‌‌و بڵاوکردنه‌وه‌ی تڕاکت سه‌باره‌ت به‌م کاره‌ساته‌ دژه‌ مرۆییه‌ یاده‌که‌یان کرده‌وه‌.

هاوکات له‌ دوای ته‌واوبوونی پێشانگا له‌ شاری بانه‌، چالاکانی مه‌ده‌نی به‌ره‌و شاری سه‌رده‌شت به‌ڕێکه‌وتن‌و به‌ درووشمی نا بۆ شه‌ڕ، به‌ڵێ بۆ ئاشتی، و له‌ ژێر ناوی “به‌ یادی کاک ئه‌بووبه‌کر شه‌ریعه‌ت په‌نا”، بۆ ماوه‌ی 10 کاژێر به‌رده‌وام بوون‌و به‌ پێ گه‌یشتنه‌ سه‌رده‌شت‌و له‌ لایان لاوانی سه‌رده‌شت پێشوازیی گه‌رمیان لێ کرا.

 

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.