یه‌ك شه‌ممه‌ 8 ئه‌یلول 2024

پیری ئه‌فغان‌و لاوی عه‌ره‌ب!

پیره‌کان له ئه‌فغآنستان سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌‌شه‌ی تاڵیبان سوورن له سه‌ر پاراستنی دێمۆکراسی له‌و وڵاته‌و به پێچه‌وانه‌وه به‌شێکی زۆر له لاوانی ناوچه سونی نشینه‌کانی عێراق، ‘داعش’یان پێ ئه‌رێنی‌و باشه.

دوای ده‌یان ساڵ هه‌ڕه‌شه‌و به حه‌رام زانینی به‌شداری له پرۆسه‌ی سیاسی له ئه‌فغانستان به‌شی به‌رچاوی هاوڵاتییانی ئه‌و وڵاته‌و به تایبه‌ت پیره‌کانی به دڵگه‌رمییه‌وه به‌شداریی له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ئه‌که‌ن‌و سوورن له سه‌ر پاراستنی ئارامی‌و ئاسایشی شارو لادێیان، به‌ڵام له عێراق سه‌ره‌ڕای بچوکتر بوونی‌و باشتربوونی ئاستی کۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابووریی خه‌ڵکه‌که‌ی، هێشتا کۆده‌نگی‌و کولتوری پێکه‌وه‌ژیان له‌ناو دوو پێکهاته‌ی سه‌ره‌کیی شێعه‌و سونیدا دروست نه‌بووه‌و ده‌سه‌ڵات وه‌ک قۆناغه‌کانی پێشوو شوێنێکه بۆ سه‌پاندنی سزای نایاسایی‌و دژه‌مرۆیی به‌سه‌ر پێکهاته جیاوازه‌کاندا.

له‌و چه‌ند وێنه‌یه‌دا جیاوازیی پیره‌پیاوه‌کان‌ له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک لاوی عه‌ره‌بی سوریه‌و عێراق ده‌بینین. ئه‌و پیره‌پیاوانه‌ی به په‌نجه‌بڕاویش سوورن له سه‌ر په‌ره‌دان به دێمۆکراسی‌و دژایه‌تیکردنی شه‌ڕو چه‌ندبه‌ره‌کی‌و ئه‌و لاوه عه‌ره‌بانه‌ی سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی زۆربه‌ی وڵاتان بۆ یارمه‌تیدانی عێراق‌و سوریه له گه‌یشتن به کولتوری ئاشتی، دیسان ده‌ست ده‌ده‌نه چه‌ک‌و بێبه‌زه‌ییانه له پێناو تێرکردنی حه‌زه‌کانی خۆیاندا مرۆڤ ده‌کوژن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.