چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

حەسەن بەراتی  بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ورمێ کرا

رۆژی شەممە ٢٧ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “حەسەن (ڕەحمان) بەراتی”، کوڕی ئیسماعیل، خەڵکی گوندی “باوان” سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕ، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی ورمێ کرا.

١٥ی گەلاوێژی ٩٨، ئەو هاووڵاتییە، لە لقی ٣ی دادگای ئینقلابی ورمێ بە سەرۆکایەتی دادوەر “ڕەزا نەجەفزادە” دادگایی کرا و بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی ئۆپۆزیسیۆنی رژیمی ئیسلامیی ئێران”، بە ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا و ئەو حوکمە لە لقی ١ی دادگای پێداچوونەوەی ورمێ، بۆ ٦ مانگ زیندانیی تەعزیری گۆڕدرابوو.

حەسەن بەراتی ١٠ی پووشپەڕی ٩٨، لە کاتی کاری وەرزێڕیدا لە گوندی “باوان”، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستگیر کرا و پاش ١٧ ڕۆژ راگیران لە ژووری تاکەکەسیی گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، بۆ بەندی ٤ــ٣ی زیندانی ئەو شارە ڕاگوێزرا و پاش ٢٣ ڕۆژ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …