زمانی ستانداردی کوردی⁄ رەشاد مستەفا سوڵتانی

بەرد دەشکێ ، بەڵام بیری نوێ ناشکێ !
ئەو کاتانە کە تاریکی هێدی هێدی و لەسەرخۆ کوردستانی داگیر کردبوو ئوڕگانی ” کۆری زانیاری کورد” لە بەغداد بە هیمەتی چەند مرۆڤی خۆبەخش و بەرز ویست دامەزرا و خزمەتێکی چاکیان بە زمانی کوردی کرد . دوای ٢٩ ساڵ حکومەتی کوردی لە باشور هیشتا ئیرادەیەکی سیاسی وجودی نیە کەلێژنەیەکی زمانی کوردی دامەزرێنیت. کوڕی زانیاری هەڵویستێکی مرۆڤدۆستانە و پێشڕەوانە بوو کە نە حکومەتی بەعس توانی ڕەخنەی لێ بگرێ و نە کوردیش توانی ڕێزی لێ نەگرێ.
بیگومان نەتەوەی خاوەن حکومەت ئەوپەڕی کەڵکی خۆیان لە زمانی کوردی وەر گرتوە. لە بناغەی زمانی کوردیدا، ئاین و ئاین زاکان پێوەری مرۆڤایەتی نین.
جەناب شوکور مستەفایەکێک لە ئاڵا هەڵگرانی رێکخستنی زمانی ستانداری کوردی بووە. لێزان و چازان و شارەزای هونەری پەخشان بووە و ناسک ویژی ، ناسک خەیاڵی و، ناسک بینی یەکەی سەر لە ئاسمان دەکوتێ . ژانوسی سیاسی ( دووڕوویی ) ئەو سیستەمانە کە زمانی کوردیان، قەدەغە و کۆسپ و تەگەرەی زۆریان بۆ خولقاندوە نەیانتوانی ڕەوڕەوەی مێژوو ڕابگرن وگەشەی زمانی کوردی بوەستێنن. ئەگەرچی تاقمێک کوردی هەڵخەڵەتاوی کاڵفام و بەرژەوەندخواز بەشێوەیەکی سوکایەتی پێکراوو بێزهێنەر بەئاشکرا تەشیان بۆسیستەمی شوینیستی حکومەتەکان دەڕست و دەهۆڵیان بۆدەکوتان کە وشکە درویش وسۆفیش وەسەمادەکەوتن . زمانی کوردی وەک کانیاو بەرەو هەڵدێر ملی نا و کۆسپەکان و کێوەکانی بن کۆڵ کرد و بە دەریا گەیشت و زمانی ستانداری بەرهەم هێنا.
لە هونەری تەرجومە بۆ سەر زمانی کوردی هەندێک زڕە نووسەری ناشارەزای ، نافەرزانەی فرەزان، لە باشور کتێبی فارسی تەرجومە دەکەنەوە کە هەرگیز بناغەکانی زمانەوانی و زانستیان لە بەرچاو نەگرتوە و کوردی سەقەتیان داسەپاندووە وئەوپەڕی ئیهانە وسوکایەتی بە زمانی کوردی دەکەن . لە باتی تیماری زمانەکە، زمانی کوردیان بیمار کردووە . سەبارەت بەوانەی کە لە زمانەکانی عەرەبی و تورکیەوە ، کتێب و وتار بۆ سەر زمانی کوردی تەرجومە دەکەنەوەزانیاری وشارەزایم نیە و هەڵسەنگاندن و داوەری تەرجومەکانیان بو شارەزایانی ئەو زمانانە دەگەڕێتەوە. ئەوەی مێشکی ڕووناکبیرانی کوردی ماندوو کردووە ، پرسی دیالکتەکانە. کوردی لە بواری دیالکت و زاراوە، تا دڵت بخوازێت دەوڵەمەند و گەنجێنەیەکی گرانبەهای هەیە . دیالکت و زاراوە بۆ قسەکردنی لە شارەکەی خۆت ، دەڤەرەکەی خۆت و پەیوندیەکۆمەڵایەتیەکانی بنەماڵە گونجاو و لۆژیکە. هەموو دیالکتەکان نرخی تایبەتیان هەیە . لەڕوانگەی زانستی زمانەوە ناتوانین گفتوگۆ و قسەکردن بە دیالکتێک بە باش و یاخراپ بزانین. بەڵام زمانی ستانداردو دیالکت دوو دیاردەن کە دیالکت بەستێن و بواری گەشەی زمانی ستاندارد دەستەبەر وئامادە دەکات. دەکرێ و مەنتیقیە کە لە هەموودیالکتەکان بۆ خزمەت بە زمانی ستاندارد کەڵک وەر گرین و ئەم ڕەوتە گەشەی زمانی ستاندارد گارانتی دەکات . ڕووناک بیری کوردهەندی جارو ناڕاستەوخۆ لەسەر قاڵب و فورمی زمانەکانی فارسی، تورکی و عەرەبیە بیر دەکاتەوەو ئەم پەتایە هەڕەشە لە گەشەی زمانی کوردی دەکات. پیویستە بۆ پیتەکان ژمارە دانرێت و ئەلف و بێ ستاندارددیاری کرێت، و ڕێزمانی دروست بڵاو بێتەوە و لە ماسمێدیا زمان ناسەکان و زمان زانەکان ئەو ئاڵ و گۆڕانە باس کەن و زانیاری بە شارۆمەندان بدەن . ئیستازۆربەی نووسەران بەشێوەی تا ڕادەیەک هەموار و پاراو دەنووسن . پێویستە ڕووناک بیری کورد زمانەوان بێت . ئەگەر تەسک بین و دوگم نەبین دیالکتی سۆرانی ( کوردی ناوەندی و یا خواروو) وەک زمانی ستاندارد ستاتوسی بەرزی هەیە و دەوری مێژوویی دەگێڕێت .
زۆر مرۆڤی لێزان لە بواری زمانی کوردی خزمەتیان کردووە و من تەنیا ئاماژەم بە خۆشەویستانێک کردووە کە دەیاناسم . ئەگەر ناوی کەسانێکی تر کە شارەزا و زانای بواری زمانی کوردین و ناویان نەنوسراوە لە گەورەیی ،دڵسۆز و خزمەتیان کەم ناکاتەوە .
بەڕێزانێک کە ڕەسمەکانیان دانراوە ، لە پێڤاژەو بواری هەموار و ستاندارد کردنی زمانی کورد ڕەنجی نە پێوراویان کێشاوە و شیاوی ڕێز و قەدەردانین . ١- سلێمان چیرە٢- دوکتور هاشم ئەحمەدزادە٣- ناسر حیسامی٤- کەریم دانشیار ٥- ڕووناک شوانی ٦- دوکتور فەرهاد شاکەلی ٧- دوکتور ئەمیر حەسەن پوور ٨- ڕێواس ئەحمەد ٩- شوکور مستەفا١٠- پشکۆ نەجمەدین و١١- و ١٢-
……………………………………….. تەواو

بابەتی هاوپۆل

قفس، یادداشت چهارم: پیش‌بند “به یاد سپیده فرهان”

مژگان کاوسی تا کنون دو بار بازداشت شده‌ام و هر دو بار در خانه‌ی خودم؛ …