سیروان محەمەدی خەڵکی ورمێ ڕۆژی سێشەممە ٦ی ڕەشەمە لە لایەن ئیتلاعاتی ورمێ، بە تۆمەتی پێوەندی لەگەڵ حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی دەسبەسەر کراوە و تا ئێستا شوێنی ڕاگیرانی دیار نییە.
بەدواچوونەکانی بنەماڵەی ئەو لاوە کوردە بۆ دیار بوونی چارەنووسی کورەکەیان، لە لایان ئیتلاعاتەوە بێ وڵام بووە.