رۆژی شەممە ٣ی رەشەمە ١٣٩٨ کۆڵبەرێک لە بەرزایی کانی ھەورامان « ملەی تەتە»،لە کاتی کۆڵبەریدا، کەوتە خوارەوە و بە خەستی بریندار بوو.
ئەو کۆڵبەرە، کە خەڵکی ئاوایی دڵەمەرزە بە نێوی « سەیوان سەیفی» و ٣١ ساڵ تەمەن، ناوبراوە.
بە وتەی ھاورێکانی ناوبراو، بەداخەوە سەیوان بە خەستی بریندار و تووشی بەربوونی خوێن لە مێشک ببوو.
ئەو کۆڵبەرە دوایی گۆستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی سنە، دوایی چەند کاتژمێر، بە داخەوە گیانی لە دەستدا