دوو هاوڵاتی خەڵکی شاری مەریوان، دوای بانگ کردنیان بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان، دەستبەسەر و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری سنە ڕاگوێزران.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری زاگرۆس پۆست:دوو لاوی کورد بە ناوەکانی “شاهۆ ئەخترکاوان و حەمدی ئەخترکاوان”، پاش بانگهێشت بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان، دەستبەسەر کران.
ڕۆژی یەکشەممە، ٢٣ی پووشپەڕ، “حەمدی ئەخترکاوان” خەڵکی گوندی “بڵبەر” لە ناوچەی هەورامان و دانیشتووی شاری مەریوان، پاش بانگهێشت کردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان دەستبەسەر و لە مەڕ چارەنووسی ناوبراو هیچ هەواڵێک لەبەر دەستدا نیە.
شاهۆ ئەخترکاوان حەتووی ڕابروو، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان و دواتر دەسبەسەر کرابوو.
ئەو دوو هاوڵاتیە کوردە پاش دەستبەسەرکردنیان، بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری سنە، کراون.
تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی ئەم دوو لاوە کوردە لەبەر دەستدا نییە.