سرووشتی شاری سەردەشت لە نێو بڵێسەی ئاگردا سووتا

لە دوو ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە ١٥٠ هێکتار لە دارستانەکان و لەوەڕگەکانی شاری سەردەشت، لە نێو بڵێسەی ئاگردا سووتا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری زاگرۆس پۆست: زیاتر لە ١٥٠ هێکتار لە دارستانەکانی “مەلا شێخ، شینوێ، “بێزێلی” سەر بە شاری سەردەشت، سووتان و زۆرێک لە دار و ئاژەڵە کێوییەکانیش لە ناو چوون و زەرە و زیانێکی زۆری بەو ناوچانە گەیاندووە.
دەوترێت کە وێڕای داواکاریی ژینگە پارێزان و بەرپرسانی شاری سەردەشت، لە بەرپرسانی پارێزگای ورمێ، هیچ هەوڵێکیان بۆ یارمەتیدان و ناردنی کۆپتەر وماشینی ئاگرکوژێنەوە، بۆ شاری سەردەشت نەداوە.
دوای دوو ڕۆژ بە سەر ئاگرکەوتنەکە و زیان و زەرەری زۆر گەیاندن بە دارستان و ژینگە،ئاگرەکە لە لایەن هاوڵاتیان و ناوەندە مەدەنییەکانەوە، کۆنترۆڵ کرا.

لەم بارەیەو ژینگەپارێزانی شاری سەردەشت ڕایانگەیاند کە: “بەرپرسانی ڕژیم دەیانەوێت قوڵیی ئەم کارەساتە بە کەم نیشان بدەن تا نابەرپرسیاریەتی خۆیان بشارنەوە”.

ڕۆژی پێنج شەممە، ١٠ی گەلاوێژ، بەشێکی زۆر لە دارستان و لەوڕگەکانی گوندەکانی “مەلا شێخ، شینوێ و بێزێلی”، تووشی ئاگرکەوتنەوە بوون و زیاتر لە ١٥٠ هێکتار زەوینی ئاو ناوچانە لە ژێر بڵێسەی ئاگردا سووتا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …