چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

پیس بوونی ئاوی خواردنەوە لە شاری دیواندەرە

پیس بوونی ئاوی خواردنەوە لە شاری دیواندەرە هاوڵاتیانی شارەكەی نیگەران كردووە، نیگەرانن لەوەی كە هیچ هەوڵێك بۆ چارەسەركردنی نەدراوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری زاگرۆس پۆست؛ لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ئاوی خوارنەوەی شاری دیواندەرە، بە هۆکاری نادیار پیس بووە و تا ئێستا بەرپرسانی پەیوەندیدار هیچ هەنگاوێکی بە کردەوەیان بۆ چارەسەریی ئەو کێشەیە هەڵنەگرتووە و ئەمەش ناڕەزایەتیی هاوڵاتیانی دانیشتووی ئەو شارەی لێکەوتووەتەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە زاگرۆس پۆستی ڕاگەیاند،کە شارۆمەندانی چەند گەڕەكێكی شاری دیواندەرە باس لە پیس بوونی ئاوی خواردنەوەیان دەكەن و نیگەرانن لەوەی كە هیچ هەوڵێك بۆ چارەسەركردنی نەدراوە.

یەکێک لە شارومەندانی شاری دیواندەرە بە زاگرۆس پۆست وتی: دوای ئەوەی چەندین جار پەیوەندی و سەردانی شوێنێ پەیوەندیداریان كردووە بەڵام هیچ وڵامێكیان پێ نەدراوەتەوە.

سەرەڕای داواکاریی هاوڵاتیان بۆ چارەسەرکردنی ئاوی خواردنەوەی ئەو شارە، لایەنی پەیوەندی دار هیچ هەوڵێکیان بۆ چارەسەری کێشەکە نەداوە و وڵامی هاوڵاتیانیان نەداوەتەوە.

هەروەها هاوڵاتیان بە خوارنەوەی ئەو ئاوە، تووشی سک ئێشە و ڕشانەوە بوونە.

سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی شاری دیواندەرە لە چۆمی(قزڵوەزان) “قەرەخەویە” کە لە هەموو ئاوایەکانی دەوروبەری ئاوی پیسی تێدەدەرژێت،و هەموو ساڵێک لە وەرزی هاوین و گەرمادا  پیس بوونی ئاوەکە زۆرتر دەبێت و بەرپرسانی ڕژیم لەو شارەدا لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو تا ئێستا بە کردەوە هیچ هەنگاوێکیان بۆ هەڵنەگرتووە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …