چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

ڕاگرتنی گەشتی ئاسمانی دوو وڵات بۆ ئێران

بەهۆی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران ، دوو وڵاتی فەرەنسا و بەریتانیا بڕیاریاندا لەسەرەتای مانگی سپتەمبرەوە هێڵە ئاسمانییەکانیان بۆ ئێران رابگرن.

 

هێڵی ئاسمانی بەریتانیا، بریتیش ئەیروەیز، رایگەیاند گەشتەکانی بۆ ئێران رادەگرێت. بە گوێرەی راگەیاندنی بریتیش ئەیروەیز دوایەمین گەشت لە لەندەنەوە بۆ تاران رۆژی ٢٠ی مانگی سپتەمبری زایینی و دوایەمین گەشتیش لە تارانەوە بۆ لەندەن رۆژی ٢٣ی هەمان مانگ دەبێت.

ئەو کۆمپانیا هۆکاری ئەم بڕیارە ئەوە بۆ کە درێژەدان بەو گەشتانە لە بە هۆی دابەزینی نرخی دراوی ئێران لە بەرژەوەندیی بازرگانی کۆمپانیاکەدا نییە و هەروەها سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران ڕەنگدانەوی بۆ کۆمپانیاکانیش دەبێت و نایانەوێت بکەونە ژێڕ ئەو گوشارانەی ئەمریکا و ئەو گەشتانە لەڕووی بازرگانیشەوە بەسوود نابن.

لەلایەکی دیکەوە هێڵی ئاسمانی فەرەنسا بڕیارێکی هاوشێوەی دەرکردووە و ئاشکرای کرد لە مانگی داهاتووەوە گەشتەکانی بۆ ئێران ڕادەگرێت. هەروەها مانگی ڕابردووش هێڵی ئاسمانی هۆڵەند بڕیارێکی هاوشێوەی دا.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …