پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

تفەنگەکانیش بێزار و دڵشکاون ! / رەشاد – مستەفا سوڵتانی

لەم عەکسەدا ، چما چەکەکان لە خوێن ڕشتن ماندوو و بێزارن و پەنایان بۆ دار بەڕوویەکی بەساڵاچوو بردووە .

ساتیر و تەنزێکی بیرمندانە  : منداڵێک لە سکی دایکی سەر دێنیتە دەر و پاشان دەڵێت چونکوو دونیا گۆمی خوێنە ، زۆر بێزارم وهەرگیز نامهەویت لە دایک بم .

چەکەکان و تفەنگەکانیش ، لە دەستی میلیون ها مرۆڤی خەمسارد و سیستەمی کاپیتالیزم و ئاین و ئاین زاکان ، کە کۆمەڵگایان بەرە دواوە پاڵ پێوە ناوە ،بیزار و تۆڕە و دڵشکاون. ئەوەندە سنووری شەڕەکان و دەسەڵاتی دراو و پارە ، بەر بڵاوە کە تەنانەت قەڵاچو و کوشتاری شارۆمەندان ،بێ دەسەڵاتان ، منداڵان ، ژنان و پەککەوتوە کان سەرنجی سیستەمە بە ڕواڵەت مرۆڤدۆستەکانیش ڕاناکێشێت .  کارتێکەری شەڕ بە خێرایی هەرەسی بەسەرخان و ژیرخانی کۆمەڵگاکان و بەتایبەت کۆمەڵگاکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هێناوە . شەڕەکان ژینگەیان وێران ، کامباخ و بە تەواوی ورد و خاش کردووە.  وێرانی ژینگە کە هاوسەنگی و باڵانسی سروشتی تێکداوە، هەڕەشە لە ژیانی مرۆڤایەتی دەکا و، وشکەساڵی و گەرمای تاقەت پڕووکین و سەحرای بێ سنووری لێ کەوتوەتەوە . پارە و دراو لە گەڵ هەڵاواردن، ڕەگەز پەرەستی ،ناسیونالیزم ،  شوڤینیزم ، حکومەتە توتالیترەکان ، کارگاکانی چەکسازی ، پێشێلکاری مافی مرۆڤ و دەزگا داپڵۆسێنەرەکان  سەما دەکات. بیگومان گەشتێک بە ناو داڵانی بانکەکان، مرۆڤی ئازادیخواز ، ئۆمانیست و عەدالەتخواز گێج و سڕ دەکات . تان و پۆی بانکەکان لە سەر بناغەی داماڵین و ڕووتکردنەوەی شارۆمەندان چنراوە . لە ڕۆژهەڵاتی ناوین هیشتا پیس ترین ، دز ترین ، دواکەوتوو ترین ، رەزیل ترین ، خەم نەخۆرترین ، کۆن ترین یاسا و داخراوترین کەسەکان کار بەدەستن و حکومەت دەکەن.  دەسەڵاتە  نە بینراوەکانی ماسمێدیا ،خانەکانی مێشکی مرۆڤیان داگیر و سانسور کردووە . شەپۆلی کۆچی مرۆڤەکان کە بەدەستی ئەم حکومەتانەوە  ئاوارە و بێ دەسەڵات کراون و، ئەگەر بە شەپۆلی دەریاکان نەخنکێن ، دەبنە دیاسپۆرا* وپەنابەری وڵاتان و، پاشان سیا ساڵەکان پێشوازیان لێدەکا .
ئەگەر کۆمەڵگاومرۆڤەکان و چینی ڕەنجبەر و هەژار لە پێناوی گٶڕانی سیستەمە کۆنەکان و دامەزراندنی حکومەتگەلێکی ئاشتیخواز و لائیسیتە و وەر گرتنی دەسەڵات و سەقامگیر کردنی یەکجاری” ئاشتی” هەوڵێک نەدەن ، تابوکان ناشکێن . ڕووبارە خەمگین وخوێناویەکانی ئاین و ئاین زاکان ، ئاپارتاید، فاشیزم ، نازیسم  ،کارتیلەکان  و مونۆپۆلەکان* لە ڕێی ئینسان ناوەستن و بە ئەسپایی بەرەو دەریای  قەسابخانەکان مل دەنێن . پەندێکی ناسکی ژێنگەوانان دەلێت : هەر مارێک کاژ نەخات ، مەحکوم بە مەرگە ! ئەم پەندە بۆ ئاڵ و گۆڕی کۆمەڵگاو سیستەمە دیکتاتورەکانیش ئیعتباری هەیە . کاتی خاڵی وەرچەرخان هاتوە تا سەهۆڵەکانی ترس و سام بشکێ و، بارو دۆخئ وەستاو نە مێنێت . پێویستە ڕەنجدەران و هەژاران ڕاپەڕن و چارەنووسی خۆیان لە فورم و قەوارەی سیستەم گەلێکی مودێڕن و نوێخواز دیاری کەن . بۆ نابودی شەڕ و شەڕ خوازی و،چەسپاندنی “ئاشتی ” شەڕی مان و نەمان و چەکدارانە لە پاڵ شەڕی گشتگیرو مەدەنی و شەڕی سەرشەقام پێویستە . ئایا ئەم ڕەوتە بژاردەیەکی شیاو بۆ وەرگرتنی دەسەڵات و هێژمونی سیاسی نیە ؟

(  تەواو )

زانیاری پێویست :

* دیاسپۆرا : پرژ و بڵاو بونەوەی جەماوەر لە جیهاندا .

* مونۆپۆلیزم :  ئوسولێکە کە ناوەڕۆکی پاوان خوازی تۆخی هەیە . 

* کاژخستن : تۆڕێکی ناسکە کە مار بۆ ئیدامەی ژیانی نوێ دەیخات. تووێژی مار Formulärets nederkant

 

هەشتی ئاگوستی ٢٠١٨

 

بابەتی هاوپۆل

قفس، یادداشت چهارم: پیش‌بند “به یاد سپیده فرهان”

مژگان کاوسی تا کنون دو بار بازداشت شده‌ام و هر دو بار در خانه‌ی خودم؛ …