چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

دایکی زیندانییەکی سیاسیی لەبەر فەرمانداری شاری شنۆ دەستی بە خۆکوژی دا

 

دایکی زیندانییەکی سیاسیی کورد کە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپاوە  و هاوکات لەگەڵ ئەو ، کوڕەی دیکەشی دەست‌بەسەر کراوە، سەردانی فەرمانداری شاری شنۆی کرد و داوای ڕوون بوونەوەی چارەنووسی یەکێک لە  کورەکانی کرد.

 بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست، دایە “مەرجان بێهرووزی” “دایکی “هێدایەت عەبدۆڵڵا پوور ” زیندانی سیاسی مەحکووم بە ئێعدام و “فەرهاد هێدایەت پوور” ، ئەمڕۆ دووشەممە ١١ی پووشپەڕ دایە “مەرجان”، سەردانی فەرمانداری شاری شنۆی کرد  و داوای ڕوون کردنەوەی چارەنووسی کوڕەکەی “فەرهاد ‌عەبدۆڵڵا پوور” کرد  کە رۆژی شەممە ڕێکەوتی ٩ی پووشپەڕ لە لایەن هێزە ئەمنییەتیەکانی ڕژیمەوە دەست‌بەسەر کراوە و هەر بەم هۆیەشەوە بەهۆی وەڵام‌نەدانەوەی بەرپرسانی فەرمانداری شاری شنۆ، هەوڵی خۆسووتاندنی لە بەردەم فەرمانداری ئەو شارە داوە، کە هاووڵاتیانی ئەم شارە پێشیان بە خۆکوژی دایکی ئەم دوو زیندانییە سیاسییە کوردە گرت .

ڕۆژی شەممە ٩ی پووشپەڕ، “فەرهاد عەبدوڵڵاپوور”، برای “هێدایەت عەبدوڵڵاپوور” زیندانی سیاسی کوردی مەحکووم بە ئێعدام، لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

“زیندانی سیاسی “هێدایەت عەبدۆڵڵا پوور” لە ٢٨ی بەفرانباری ساڵی ٩٦ی هەتاوی، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەل یەکێک لە حیزبە کوردییەکان لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری ورمێ حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپاوە و برای ناوبراویش “فەرهاد عەبدۆڵڵا پوور”، ڕۆژی شەممە  لە ڕێکەوتی ٩ی پووشپەڕی ساڵی ٩٧ی هەتاوی، لە لایەن هێزە ئەمنییەتیەکانی ئەو شارەوە دەست‌بەسەر کراوە.

جیگای ئاماژەیە کە بنەماڵەی زیندانی سیاسی “هێدایەت عەبدۆڵڵا پوور” باسیان لەوە کردووە کە  حوکمی ئێعدامی هێدایەت، بە هۆی داخوازی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ڕژیم لە شاری ورمێ بووە کە بەسەر هێدایەت دا سەپاوە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …