فه‌رمانده‌یه‌كی نیزامی له به‌ره‌ى باشووری سووریا، كه سه‌رپه‌رشتى گرووپه‌كانى ئۆپۆزسیۆنی سووریا ده‌كات له‌هه‌ردوو پارێزگاى درعا و قونه‌یتره و سه‌ر به سوپاى سووریای ئازاده، ڕایگه‌یاند، فه‌رمانده‌یه‌كی بالآى سه‌ربازیی ئێرانی له ده‌رعا، كوژرا.
فه‌رمانده‌ى سوپاى پاسدارانى ڕژیمی ئێران له درعا به‌ناوى (خه‌لیل ته‌ختى نه‌ژاد) و ژماره‌یه‌ك له پاسه‌وان و سەربازی ئێرانی له ئه‌نجامى بۆردوومانى هێزه‌كانمان له‌ناوچه‌ى دێر عه‌ده‌س له باكوورى خۆرئاواى ده‌رعا كه به سێگۆشه‌ى مه‌رگ ده‌ناسرێت، كوژرا”.
فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كه جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، كه هێزه‌کانی ئێران و حزبوڵڵاى لوبنان تائێستاش له پارێزگاى درعا و ڕیف دیمه‌شق ماونه‌ته‌وه و چه‌ندین بنكه و باره‌گایان له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه، كه گه‌وره‌ترینیان له تلوول فاتیمه‌یه، هەروەها وتی “جلى سه‌ربازیی سوپاى سووریایان لهبردایه و ئاڵاى سووریاش به‌سه‌ر ۆتۆمبێلهكانیانهوه دادەنێن.