سه‌عد حه‌ریری سه‌رۆكوه‌زیرانی لوبنان، ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی راگه‌یاند و وتی: ئێران له هه‌ر شوێنێك بێت كێشه و فیتنه‌ی تێدا ده‌بێت و ده‌سته‌كانی ئێرانیش له‌ناوچه‌كه‌دا ده‌بڕدرێن.
هه‌روه‌ها وتی: به‌كارهێنانی چه‌كی حیزبوڵڵا له‌دژی خه‌ڵكی لوبنان و سووریا ره‌تده‌كه‌ینه‌وه ، حیزبوڵڵا به چه‌ك ئه‌مری واقیع له لوبنان ده‌سه‌پێنێت.
وتیشی: ده‌ستێوه‌ردانی حیزبوڵڵا كێشه‌ی له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بیدا بۆ دروستكردووین.
حه‌ریری ده‌شڵێ: ئێران ده‌یه‌وێت جیهانی عه‌ره‌بی وێران بكات ، به‌ڵام ئه‌و خراپه‌كارییه‌ی ئێران بۆ ناوچه‌كه ده‌ینێرێت، رووبه‌ڕووی خۆی ده‌بێته‌وه.