“ترامپ” سەرۆکی وڵایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی کە بەرپرسانی باڵای نیزامی ئەو وڵاتەی تێدا بەشدار بوون وتی ئەمە ئارامی بەر لە زریانە.
کۆبوونەوەکە سەبارەت بوو بە تاوتوێکردنی هەرەشەکانی کورەی باکورو چۆنیەتی رێگەگرتن لەوەی رژیمی ئیسلامی ئێران ببێتە خاوەن چەکی ناوەکی.
لە کۆبوونەوەیەکی رۆژنامەوانیدا “ترامپ” بە رۆژنامەوانانی راگەیاند: ئەزانن ئەمە چییە؟ رەنگە ئارامی بەر لە زریان بێت، هەروەها وتیشی چ جۆرە زریانێک، ناوبراو وتی دواتر وردەکاریەکانی دەزاننو هیچ وردەکاریەکی زیاتری بۆ چاورۆشنی خەڵکو راگەیاندنەکان نەدا.
“ترامپ” لە درێژەی قسەکانیدا وتی ئامانجی ئێمە بەرگرتنە لە چەکی ناوکی لە ئێرانو کورەی باکورو هەروەها نەهێشتنی چەکی ناوکی ئەو وڵاتەیە. جەختیشی لەسەر ئەو کردەوە کە رێگە نادەین دیکتاتۆرێک هەڕەشە لە وڵاتەکەمان بکات، بۆیە هەرچی پێویستە ئەنجامی دەدەین بۆ رێگەگرتن لە روودانی هەر چەشنە هەڕەشەیەک بۆ سەر وڵاتەکەمان.
شایانی باسە سەبارەت بە رژیمی ئیسلامیش وتی ئەو رژیمە رێزی لە رێکەوتنەکە نەگرتوەو رێگە نادەین ئێران ببێتە خاوەن چەکی ناوکیو هەروەها وتیشی رژیمی ئیسلامی پشتیوانی بەربڵاوی تیرۆریزمو توندوتیژی لە ناوچەکە دەکاتو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە هۆی دەستت؟ێوەردانەکانی ئەو رژیمە توشی شەڕو مالوێرانی بوە.