پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای ئازادكردنی بنەماڵەی حسێن پەناهی دەكات

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە بەیاننامەیەکدا، داوای لە بەرپرسانی رژیمی ئێران کرد شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەندامانی بنەماڵەی حوسێن پەناهی ڕابەگەیەنێت.

لێبوردنی نێودەوڵەتی لە بەیاننامەیەکدا داوای ئازاد کردنی ئەندامانی بنەماڵەی دەستبەسەر کراوی حوسێن پەناهی کردووە‌و وەڵام نەدانەوەی بەرپرسانی ئێران سەبارەت بارودۆخی ئەندامانی بنەماڵەی حوسین پەناهی بە “تاوان” دەزانێت.
ڕێکخراوەكە ڕاگرتنی کەسانی دەستبەسەر کراو لە ئەگەری مەترسی ئێعدام (بەبێ دادگایی کردنی دادپەروەرانە لە دادگایەکی خاوەن دەسەڵات) بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ دەزانێ.

ئەو ڕێکخراوەیە داوای هەرچی زوووتر پێڕاگەیشتن و دەوا و دەرمان و دیاری کردنی پارێزەرێکی سەربەخۆ بۆ ڕامین حوسێن پەناهی کردووە.

ڕامین حوسێن پەناهی ڕۆژی هەینی ٢ی پووشپەڕ لە شەڕ و تێکەڵچوون لە نێوان هێزەکانی سپای پاسدران لە شاری سنە بە سەختی بریندار بوو و لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و پێش تەواو کردنی کاروباری دەرمانی لە نەخۆشخانەی شاری سنە بۆ گرتووخانەی سپا گواسترایەوە.

بە وتەی ئەمجەد حوسێن پەناهی، ڕامین حوسێن پەناهی لەو شەڕ دا کە لە ڕۆژی ٢ی پووشپەڕ دەستی پێکرد سی گلولەی وەبەر نێوقەد، پشت و لاقی کەوتووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …