سکرتێرەكانی هەر دوو دیموكرات لە ھەولێر كۆبوونەوە

سکرتێری ھەردوو حزبە دیموکراتەکان، حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) و حزبی دیموکراتی کوردستان (حدک)، سەبارەت بەیەكگرتنەوەی هەر دوو لا كۆبوونەوە.

بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی باس، لە ماوەکانی رابردوودا، ھەردوو سکرتێری حدکا و حدک، مستەفا ھجری و خالید عەزیزی لە ھەولێر دیداریان ھەبووە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە رۆژنامەكەی راگەیاندوە: “لەو دیدارەدا ھەردوو سەرکردەی دیموکراتەکان سوور بوون لەسەر ئەوەی کە دەبێت پارتەکانیان یەک بگرنەوە”.

سەرچاوەکە ئاشکراشی کرد، ھەردوو سکرتێر باسیان لە ئامادەکردنی نەخشەڕێگای لێک تێگەیشتن بۆ یەکگرتنەوە کردووە، کە لەلایەن حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) پێشکەش بە حزبی دیموکراتی کوردستان (حدک) کراوە، خاڵی ئەرێنیش لە دیدارەکەدا زۆر زیاتر بووە لە باسکردنی ئەو لەمپەرانەی لەبەردەم یەکگرتنەوەدان.

بەڵام سەرچاوەکە نەشیشاردەوە کە لە ھەردوولا ژمارەیەک سەرکردە ھەن نایانەوێ یەکگرتنەوە روو بدات، چونکە پێیان وایە ئەو یەکگرتنەوەیە ئەوان لە پۆست و بەرپرسیاریەتی دوور دەخاتەوە.

سەرچاوەکە روونیشی کردەوە، ھەردوو حزب زیاتر لە ٢٢ ئەندامی دەفتەری سەرکردایەتییان ھەیە و یەکگرتنەوەی ئەو دوو ھێزە وا دەکا ژمارەیەک لەو سەرکردانە کە لاوازن، لە پێگە و بەرپرسیاریەتی نەمێنن، ئەوانەش دەیانەێ لەمپەر لەبەردەم یەکگرتنەوەی ئەو دوو باڵەدا دروست بکەن.

بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، لەناو ھەردوو حزبدا سەرکردەی زۆری دیکەش ھەن دەیانەوێ بە ھەر شێوەیەک بێت لەم قۆناغە یەکگرتنەوەی ھەردوو باڵەکە روو بدات، گوتیشی: “کێشەی حدکا ئەوەیە کە نایەوێ حدک وەکو حزب بەو ناوە بناسێنێت و ئێستاش بە باڵێ جیابووەوە دەڵێت ھاوڕێیانی پێشوو، لەکاتێکدا حدک ئێستا پارتێکی سەربەخۆیە و ئەندامی فەرمیی رێکخراوی سۆسیال ئینتەرناسیۆنالە”.

لەبارەێ بۆچوونی (حدک)یش ئەو سەرکردەیە رای گەیاند، لەناو ئەو ھێزەشدا سەرکردە ھەیە لەگەڵ یەکگرتنەوەدا نییە، بەتایبەتی ئەوانەێ لەدوای جیابوونەوە بوون بە حدک و بەرپرسیاریەتییان پێ دراوە، ئەوان پێیان وایە یەکگرتنەوە لەسەر حسابی ئەوان دەبێ.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …