کاتژمێر 12ی شەوی 31/3/2016 ئیدارەی ئیلاعات رژاونەتە ماڵی لاوێک و دەستگیریان کرد.
بە پێی ئەو هەواڵەی بۆ زاگرۆس پۆست نێردراوە کاتژمێر 12ی شەوی 31/3/2016 هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات رژاونەتە ماڵی “جەمال سەلەواتی” و دەستگیریان کردوە و شت و مەکەکانیان لەگەڵ خۆیان بردوە.
جێگەی ئاماژەی کە “جەمال سەلەواتی” وەکوو زۆربەی لاوانی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستان ماوەیەک لە هەرێمی کوردستان کرێکاری کردوە و دوای ئەوەی بۆ جەژن دەگەرێتەوە بۆ ئێران لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی رژیمی ئیسلامی ئێرانەوە دەستگیر دەکرێت و بۆ شوێنێکی نادیار دەگوازرێتەوە و هیچ وڵامێکی بنەماڵەکەشی نەدراوەتەوە.