ئەمڕۆ رێکەوتی 6/12/2015 بە هۆی تەقینەوەی مین لاوێکی مەریوانی گیانی لە دەستدا.
بە پێی ئەو هەواڵەی بۆ زاگرۆس پۆست نێردراوە، لاوێکی دانیشتووی ناوچە سنووریەکانی شاری مەریوان بە ناوی محمد شامحمدی ناسراو بە “حەمە گلەئی” کوڕی “سالح” لە سنووری دەرەوەران و گوخلان کەوتوەتە سەر مین و گیانی لە دەستداوە.
جێگەی ئاماژەیە لە ئێران زیاتر لە 20 ملیۆن مینی چێنراو هەیە کە بەشێکی بەرچاوی ئەم مینە چێنراوانە لە رۆژهەڵاتی کوردستانن و ناوەندە پێوەندیدارەكانی رژیمی ئیسلامی ئێرانیش بە بەردەوامی باسیان لە خاوێن كردنەوەی ئەو زەویانە دەکەن، بەڵام تا ئێستا هیچ کارێک بۆ هەلگرتنەوەی مینە چێنراوەکان لە کوردستان ئەنجام نەدرواوە و ئەو مینانە بە تایبەتی لەسەر سنوورەکان رۆژانە قوربانی دەگرن.