دوو شه‌ممه‌ 7 تشرینی یه‌كه‌م 2024

وێنەی پەنابەرێکی کورد هەزاران کەسی کردە گریان

کاتێ وینەی ئەو پەنابەرە کوردە لە جەهاندا دەنگی دایەوە، خەڵک بە بەزەییەوە سەیریان دەکرد، لەکاتێکدا ئەو ناز و نیعمەتی بەجێهێشتوە و سەرجەم  سروەت و سامانەکەی کردوەتە قوربانی ئازادی.

خدر محه‌مه‌د پور، خێزانداره‌و خاوه‌نی دوو منداڵه‌ خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌، بە دوای ئازادیدا دەگەرێ و بە ناچاری زێدی خۆی وێل کردوە و بەرەو ئوروپا سەفەری کردوە، کاتێ لە یۆنان نان به‌ كوڕه‌ بچوكه‌كه‌ی دەدات بە کوڵ دەگری، لەو ساتەدا ده‌كه‌وێته‌ به‌ر زومی‌ كامێرای‌ رۆژنامه‌نوسێكی‌ یۆنانی‌‌ و بڵاوبونه‌وه‌ی‌ وێنه‌كه‌ی‌ ده‌نگدانه‌وه‌ی‌ جیهانی‌ به‌دوای‌ خۆیدا هێنا.
خدر محه‌مه‌د پور ( 40 ساڵ)، خاوه‌نی دوو مناڵه‌ به‌ناوه‌كانی زانیار 15( ساڵ) (مارتیای 6 ساڵ) به‌یه‌كجاری وڵاتی ئێرانی جێهێشتوه‌‌و روی له‌ئه‌وروپا كرد و هۆكاری‌ جێهێشتنی‌ زێده‌كه‌شی‌ بۆ بونی‌ كۆت‌ و به‌نده‌كانی‌ رژیمی ئیسلامی‌ ئێران گه‌ڕانده‌وه‌.

خدر پور، دەڵێت؛خاوه‌نی سه‌روه‌ت‌و سامانێكی زۆر بوم، ته‌نها نه‌بونی‌ ئازادی له‌مپه‌ر بوو له‌ به‌رده‌مم و ئەوە  وای لێكرد، زێدی خۆم جێبهێڵێم و بەرەو هەندەران سەفەر بکەم.

جێگەی ئاماژەیە بڵاوبونه‌وه‌ی‌ ئەم وێنە، به‌ هه‌زاران كه‌سی‌ كرده‌ گریان‌ و به‌رده‌وامی‌ تراژیدیای‌ په‌نابه‌رانیشی بۆ جارێکی دیکە خستە بەرچاوی هەمووان. تا ئێستەش رۆژانە خەبەری مەرگ و ئازارەکانی پەنابەران بە تایبەتی کورد دەبیستین.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …