كۆمەڵە پشتیوانی لە ناڕەزایی خەڵكی ئازەربایەجان دەكات

كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا پشتیوانی لە خۆپیشاندانی خەڵكی ئازەربایەجان دەكات كە بەهۆی سوكایەتی تەلەفزیۆنی رەسمی ئێران، رژانە سەر شەقامەكان.


لە راگەیەنراوەكەی كۆمەڵەدا هاتووە:
داوا لە هەموو خەڵكی ئێران دەكەیەن پشتیوانی لە ناڕەزایی ئازەربایەجان بكەن، بەتایبەتی داوا لە ئێرانیانی دەرەوەی وڵات دەكەین لە هەموو وڵاتانی جیهان دەنگی ناڕەزایی خۆیان دژ بە هەڵاواردنی نەتەوەیی‌و مەزهەبی‌و، سەركوتی هەڵسوڕاوانی مەدەنی لە ئێران بەرزبكەنەوە‌و گوشارێكی سیاسی لەسەر رژیم‌و ئەم كلتور دژە خەڵكییە دابنێن.

دەقی راگەیەنراوەكە:

پشتیوانی لە ناڕەزایی رەوای خەڵكی ئازەربایەجان بكەین
لە رۆژانی رابردوودا بەهۆی سوكایەتی ئاشكرای كاناڵی دووی كۆماری ئیسلامی لە بەرنامەی (فتیلە) بەخەڵكی ئازەربایەجان، هەستی مرۆڤی‌و نەتەوەیی خەڵكی ئازەری برینداركرا‌و لەئەنجامدا ناڕەزاییەكی بەرینی لە زۆربەی ناوچەكانی ئازەربایەجان، بەتایبەتی لە ورمێ‌و تەورێز لێكەوتەوە.
ئێمە سەرەڕای مەحكومكردنی سیاسەتی سوكایەتی لە میدیای فەرمی دەوڵەتیی، رایدەگەیەنین كە ئەمە جاری یەكەم نیە كە میدیاكانی كۆماری ئیسلامی، سوكایەتی بە زمان‌و داب‌و نەریتی نەتەوەكانی غەیری فارس دەكەن. لە روانگەی ئێمەوە ئەمە بەشێكە لەسیاسەتی كۆماری ئیسلامی بە ئاراستەی دوژمنایەتی‌و سڕینەوەی شوناسی نەتەوەیی‌و مەزهەبی باقی نەتەوەكانی ئێران‌و، بە بەشێكی جیانەكراوە لەسیاسەتی سەركوتی ئەم رژیمە دێتە ئەژمار.
خەڵكی كوردستان كە زیاتر لە هەموو كەس لەگەڵ سیاسەتی سەركوتی نەتەوەیی روبەڕوبووەتەوە‌و، بەهۆكاری ئەوەش كە دۆستایەتی‌و خەباتی هاوبەشی لەگەڵ ئازەربایەجان بووە، خۆی بە پشتیوان‌و هاودەری خەڵكی ئازەربایەجان دەزانێت‌و پاڵپشتی لەداخوازییەكانی ئەوان دەكات بۆ خوێندن بەزمانی زگماكی لە خوێندنگا‌و زانكۆكان، كۆتایی هێنان بە راوەدوونان‌و ئازاری هەڵسوڕاوانی سیاسی‌و مەدەنی، نەهێشتنی سیاسەتی هەڵاواردن‌و فاشیستی بەرامبەر بە نەتەوەكانی ئێران‌و… .
ئێمە خوازیاری ئازادكردنی هەموو گیراوانی ناڕەزاییەكانی ئەم دواییە‌و سزادانی بەڕێوەبەرانی تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران‌و، داوای لێبوردنی دەوڵەت‌و خودی خامەنەیی لە خەڵكین.
داوا لە هەموو خەڵكی ئێران دەكەیەن پشتیوانی لە ناڕەزایی ئازەربایەجان بكەن، بەتایبەتی داوا لە ئێرانیانی دەرەوەی وڵات دەكەین لە هەموو وڵاتانی جیهان دەنگی ناڕەزایی خۆیان دژ بە هەڵاواردنی نەتەوەیی‌و مەزهەبی‌و، سەركوتی هەڵسوڕاوانی مەدەنی لە ئێران بەرزبكەنەوە‌و گوشارێكی سیاسی لەسەر رژیم‌و ئەم كلتور دژە خەڵكییە دابنێن.
كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
19ی خەزەڵوەری 1394 – 10ی نۆڤامبری 2015

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …