پێنج شه‌ممه‌ 10 تشرینی یه‌كه‌م 2024

بزوتنەوەی ژنان‌و شەڕی داعش / بەهار مونزیر

لەدوای هاتنی داعش‌و گۆرانکارییە سیاسییەکان لەهەرێمی کوردستان‌و ناوچەکە  زۆرینەی‌ هاوکێشەکان گۆڕان، نەك تەنها پرسی ژن‌و چالاکی‌و داخوازی، بەڵکو پرسە مەدەنییەکان‌و چالاکی مەدەنی هەتا خواستی باشکردنی خزمەتگوزاری‌و زۆر شتی تریش پاشەکشەی‌ بەخۆیەوە بینی.

ئەوەی بووە باس‌و خواسی میدیاکان ڕوماڵی شەرەکان‌و بەرەی جەنگ‌و بەیانکردنی گیانبەختکرن‌و شەری کۆبانی‌و خۆراگیریەکانی خەڵکی کۆبانی‌و ژنانی شەرەڤان‌و ڕێگریەکانی تورکیاو داگیرکاری شەنگال‌و ڕفاندنی کچان‌و ژنانی ئێزدی‌‌و گیانلەدەستدانی هەزاران کەسی بێ تاوان لەم جەنگەدا.

ئەمە وایکرد بزوتنەوەی ژنانیش دەنگوڕەنگی بەجۆریکی هەست پێکراو بچێتە دواوە لەهەرێمی کوردستان، هەر چەندە چەندین گروپ لە هەوڵی ئەوەدابوون باس لە مەسەلەی چەکداری بکەن و بە تایبەتی ژنان لەسەرەتای شەڕەکەوە، بەڵام دواتر ئەوەش كاڵبویەوە و بزوتنەوەی ژنان وەک بزوتنەوەیەکی لاواز جارێکی تر دەرکەوتەوە، کەسانی دڵسۆز  هەر لە هەوڵدابوون کە پرسەکانی ژنان لە ناو نەبرێن و ئەو هەوڵانەش کە ساڵانێكی زۆر پێش جەنگ دراون لانی کەم لە بیر نەچنەوە. بە تایبەتی پرسی دەستور جارێکی تر ژنانی هێنایە دەنگ، هەوڵو کۆششی ئازادیخوازان‌و یەکسانی خوازان بەردەوام بوە بەڵام ناتوانین بڵێین کاریگەری زۆری هەبووە.

لێرەدا پرسیارێك دێتە پێشەوە، بۆ بزوتنەوەی ژنان لە کوردستان بە هەر گۆرانکاریەکی سیاسی یان ئابوری لاواز دەردەکەوێت؟ بۆ وەڵام دانەوەی ئەم پرسە پێوستە هەڵسەنگاندنێك بۆ کار و چالاکی ئەم بزوتنەوەیە بکەین.

هەر لە سەرەتای نەوەدەکانەوە وە کاتی جێگیرکردنی دەسەڵاتی کوردی لە هەرێم و سەرەتای گرتنە دەستی‌ دەسەڵات لە شار و بەشداریکردنی حزبەکان دەتوانین ئەوە ببینین کە ژنان سەرەتایەك بوو بۆ گەشەکردنی بزوتنەوەی ژنان بەڵام بوونێک کە نەتوانێت پرسی ژنان بکاتە پرسێکی گرنگ ئەمەش بە هۆی زاڵی دەسەڵاتی پیاو سالاری و عەشائیری، کە نەك ڕێگەی نەدا بە بزوتنەوەیەکی یەکسانی خواز لە هەرێم کە بتوانێت ئاڵوگۆری ریشەی ئەنجام بدات بەڵکو لە بەرامبەر خواستەکانی ئەم بزوتنەوەیدا وەستایەوە، لەولاشەوە سەرهەڵدانی بزوتنەوە ئیسلامییەکان نەك کاریگەری نیگاتیڤی لەسەر بزوتنەوەی ژنان دانا بەلكۆ دەیەهاساڵ بردیە دواوە.

ئەمە دەتوانین بڵێین هۆکاری سەرەکی و گەشەنەکردنی بزوتنەوەی ژنان بوە لە کوردستان وە وابەستەبوونی ژنان بە کۆمەڵێك حزبەوە هیچ پەیوەندی بەدەستهێنانی خواستەکانی ژنانەوە نەبوە و نییە. ئەگەر بهینینە پش چاومان هەر لە دوای ڕاپەڕینەوە رەوتە سیاسیەکان دەستوریکی یەکسانیان جیگیر بکرایەو جیای دین لە دەوڵەت بەرنامەی بوایە ، ئەوکات هەر بە هۆکاری یەکسانی لە یاساکاندا بزوتنەوەی ژنان بە دەیەها ساڵ دەچویە پێشەوە ، نەك ئەوەی هەر باش نەبوو بەڵکۆ یاساکانی ١٤٠٠ ساڵ لەمەو بەر رەواجی زیاتری پەیدا کرد ، فرەژنی بە فەرمی لە پەرلەمان دەنگی بۆ درایەوە.

بزوتنەوەی ژنان نەیتوانی خۆی ڕێک بخات و ژنانی کوردستان دەنگیان لەگەڵ دەنگی ئەو بزوتنەوەیەدا بێت، بۆیە نەبوونی ژنانی گەڕەك و کارگەو فەرمانگە و قوتابخانەکان خاڵێكی لاوازی ئەم بزوتنەوەیە بوو وە ئیستاش وایە ، بۆیە دەتوانین بڵێن لە ڕوو بە ڕووبونەوە لە بەرامبەر داعش دا جێگەی ژنانی هەرێم خاڵی بوو چونکە ژنان کاریکتەری ئاکتیڤی ناو کۆمەڵگای کوردستان نین. نەبوونی متمانە بەژنان بەڕوونی دیارە کە شەڕ و تێکۆشان بۆ پیاوانە و ژنان ڕۆڵیان نەبوە لەو مەیدانە گرنگە دا ئەوەی لەم جەنگەشدا بینرا لەلایەن ژنانەوە ئامادەکردنی خوادرن و پێداوستی بوو بۆ پێشمەرگەکان،  بۆیە دەتوانین بڵێین هاتنی داعش پلەیەکی لاوازتریدا بەژنانی هەرێمی کوردستان تەنها مانەوەی پرسەکانی ژنان لە کۆبوونەوەی ڕێکخراوەکان و پرۆژەکان دەمێنێتەوە و پرسی ژنان نەبو بە پرسێکی جەماوەری. جارێكی تر بزوتنەوەی ژنان لاوازی خۆی نواند  بەڵام لەگەڵ هەموو ئەمانەدا دەتوانین بڵێین ڕووناکییەك هەمیشە هەبوە لە پرسەکانی رۆژدا وەك داوای دەستوری مەدەنی و جێگیرکردنی جێگە و پێگەی ژن لە دەستوردا وەك خاڵێک و داخوازیەکی گرنگی ژنان .بۆ بەدەنگەوە هاتنی ژنان بۆ پرسی دەستوری تازە لەهەرێم‌و بەمەدەنی کردنی یاسای باری کەسیەتی خاڵیکی دروەشاوەو هیوایەکەی گەورەیە، من پێموایە هەر ژنیك بزانیت دەستوریک کە دین جیا بکاتەوە لەدەوڵەت  مانای ئەوەیە ژنان‌و پیاوان یەکسان دەکات لەیاساکاندا زۆرینەی ژنانی کوردستان دەنگی بۆ دەدات و ڕیگری لەو پلە دوویە ژنان دەگرت.

خالێكی تر کە ڕیگری لەبەشداری ژنان دەکات کارنەکردنە لەبەرامبەر دیدی کۆمەڵگا سەبارەت بەژنان. بەکەمدانانی ژنان لەماڵ‌و لەشوینێ کارو هەتا شوێنە گشتیەکان. بۆیە لەهە ولاتیك کە ژنان تیادا پلە دوو دەکرین ناتوانن دەست ئاوەڵا بن لەبەشداری جدیان هەبیت لەڕوداوە سیاسیە گەورەکانیشدا. لێرەشەوە جاریكی تر دەتوانین بلێن بۆ ژنان لەروبەروبونەوەی داعش جیگایان خالێ بوو لەهەرێمی کوردستان . بۆیە تاکە ڕیگا بۆ ژنان لەکوردستان هاتنە مەیدانە، هاتنە دەنگە لەدژی داعش‌و یاسا دەستوری داعشی کە لەکوردستان هەر ئێستا کاردەکات. نیشاندانی هێزی ژنان‌و ڕیکخراو کۆرو کۆمەڵیان لەسەر مافەکانیان، لەسەر خواستەکانی رۆژ وەك موچەو نەبوونی خزمەتگوزاری، لەدژی گەندەڵی ئەمانە پێویستیان بەخەبات‌و چالاکی جۆراو جۆرە. بەکورتی دەبیت دەوری ژنان لەژیانی سیاسی‌و کۆمەڵایەتی کوردستاندا بگۆریت تا بتوانین تیڕوانینی پیاوسالاری لە کۆمەلگا پاشەکشە پێ بکەین. ئەمە ئەرکی هەر ئێستای تەواوی چالاکوان‌و ڕیکخراوەو بزوتنەوەی ژنانە.

بابەتی هاوپۆل

قفس، یادداشت چهارم: پیش‌بند “به یاد سپیده فرهان”

مژگان کاوسی تا کنون دو بار بازداشت شده‌ام و هر دو بار در خانه‌ی خودم؛ …